بازاڕەکانی جیهان چاوەڕوانی لێدوانی ئەم پیاوەن



بازاڕەکانی جیهان چاوەڕوانی لێدوانی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا دەکەن سەبارەت بە سیاسەتی دارایی وڵاتەکە کە بە هۆی کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی لەسەر بەهای دۆلار، بازاڕەکان دەشڵەقێنێت.

بڕیارە کاتژمێر 9:00ی شەو، ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود یاخود هێشتنەوەی وەکو خۆی بڵاوبکاتەوە و دوای ئەویش جیرۆم پاوڵ سەرۆکی ئەنجومەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز بکات.

دوو سیناریۆ لەبەردەم ئەنجومەنەکەدایە، یەکەم دەستکاری نەکردنی ڕێژەی سوودە کە ئەوەش دەبیتە هۆی لاوازکردنی دۆلار، دووەمیشیان بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودە کە ئەمەیان لە بەرژەوەندی دۆلار دەشکێتەوە.

چاوەڕوانیش دەکرێت لە کاتی ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتەکەی ئەنجومەنی فیدراڵی و لێدوانەکانی پاوڵدا، هەڵبەزودابەزی خێرا لە بازاڕی دراوەکان و پشکەکاندا دروست بێت تا ئەو کاتەی سیاسەتی دارایی ئەمریکا بۆ قۆناغی داهاتوو ڕوون دەبێتەوە.

بانكێكی عێراقی بڕیارێكی دژی بەرزی نرخی دۆلار دەركرد
پێشت بانكێكی عێراقی بڕیارێكی دژی بەرزی نرخی دۆلار دەركرد
ڕێنماییەكانی پێدانی پێنج ساڵ مۆڵەتی بێ مووچە بڵاوکرایەوە
دواتر ڕێنماییەكانی پێدانی پێنج ساڵ مۆڵەتی بێ مووچە بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار