ڕێکخراوی منداڵانی بێسنوور هۆشداری دەدات



ڕێکخراوی منداڵانی بێسنوور لەبارەی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی ناحیەی ڕزگاری ڕاگەیەندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و دۆخی منداڵانی لە عێراق و هەرێم بەخراپ ناوبرد و دەڵێت “هیچ یاسایەکی تایبەت سەبارەت بە پاراستنی منداڵان نییە”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ڕێکخراوی منداڵانی بێسنوور،

دوای سڵاوێکی مرۆڤ دۆستانە …

بەپێویستی دەزانین بۆڕای گشتی ئاشکرابکەین وهۆشداری بدەین بە ئاژانس وڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ونوێنەری ووڵاتانی بیانی، دۆخی منداڵان لە ڕووی تەندرووستی وپەروەردە و پاراستنی مافەکانیان لەهەرێمی کوردستان ی عیراق لەدۆخێکی خراپدایە، وەبەداخەوە نەبوونی یاسایەکی تایبەت بەپاراستنی منداڵان لەهەرێمی کوردستان، بۆشاییەکی گەورەیە و پێویستە تاوانبارانی دژ بە منداڵان بەتوندترین شێوە سزا بدرێن،

بەداخەوە زۆر لەکێشەکان لەهەرێمی کوردستانی عیراق، بەڕێگای عەشایەری چارەسەردەکرێت .

تیزاب پێداکردن بە منداڵێکی دووساڵان لە ناحیەی ڕزگاری شاری هەولێر، بەم شێوە نامرۆڤانەیە کارەساتێکی گەورەومەترسیدارە، وە ئەمە یەکەم حاڵەتی توندوتیژی دژ بەمنداڵان نیە ،و لە ڕابردوو و ئێستاش بەردەوامە ،

لێرەدا ڕایدەگەیەنین، لەمەودوا تیمی پارێزەرانی ڕێکخراوی منداڵانی بێسنوور، بەبێ ماندووبن چاودێری ئەم دۆسیەیە و دۆسیەکانی تر دەکات، ئەگەر تاوانبار بەسزای خۆی نەگات، ئەوا دۆسیەکە دەبەینە دادگاکانی ئەمەریکا و کەنەدا لە ڕێگەی ئۆفیسی ڕێکخراوی منداڵانی بێسنوو لەودوو ووڵاتەدا .

وەڕێکخراوی منداڵانی بێسنوور، هەموو ئامادەییەکی خۆی نیشاندەدات بۆدابینکردنی باشترین نەخۆشخانە و چارەسەرکردنی لە ووڵاتی تورکیا، دووبارە ئیدانەی ئەوکارە نامرۆڤانەیە و هەرتوندوتیژیەک دەکەین دژ بەمنداڵان ئەنجامبدرێت.

دوای ٧ ساڵ لە کوشتنی کەسێک بکوژەکەی دەستگیرکرا
پێشت دوای ٧ ساڵ لە کوشتنی کەسێک بکوژەکەی دەستگیرکرا
زانیاری نوێ لەسەر تەقینەوەی ئوتومبێلەکەی چەمچەماڵ ئاشکراکرا
دواتر زانیاری نوێ لەسەر تەقینەوەی ئوتومبێلەکەی چەمچەماڵ ئاشکراکرا
ەیوەندیدار