زانیاری نوێ لەسەر تەقینەوەی ئوتومبێلەکەی چەمچەماڵ ئاشکراکرا



دەزگای ئاسایشی ھەرێم: تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی ناحیەی تەکیەی کاکەمەند بەھۆی گڕگرتنی تانکییەکەیەوە بووە.

دەزگای ئاسایشی ھەرێم رایگەیاند، تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی ناحیەی تەکیەی کاکەمەند لەسنوری چەمچەماڵ بەھۆی ھێرشی درۆنەوە نەبووە, و گڕگرتنی تانکییەکەی ھۆکار بووە، هەروەها لە ڕوداوەکەدا دوو کەسیش لەڕووداوەکەدا برینداربوون.

دەزگای ئاسایشی ھەرێم بە میدیای یەکێتی ڕایگەیاند، تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی ناحیەی تەکیەی کاکەمەند بەھۆی گڕگرتنی تانکییەکەیەوە بووە ھێرشی درۆن نەبووە.

وتیشی، بەھۆی رووداوەکەوە دوو کەس برینداربوون کە یەکێکیان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە.

ئۆتۆمبێلە کە لە جۆری نیسان رۆج بووە لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند و لەسەر رێگای سلێمانی – کەرکوک تەقییەوە.

 

ڕێکخراوی منداڵانی بێسنوور هۆشداری دەدات
پێشت ڕێکخراوی منداڵانی بێسنوور هۆشداری دەدات
لەهەولێر دەست بەسەر چەندین کاڵای ماوە بەسەرچوودا گیرا
دواتر لەهەولێر دەست بەسەر چەندین کاڵای ماوە بەسەرچوودا گیرا
ەیوەندیدار