دوای ٧ ساڵ لە کوشتنی کەسێک بکوژەکەی دەستگیرکرا



دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕووداوێکی کوشتن ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەنجامدەری تاوانێکی کوشتن ئاشکرادەکات، کە پێش (٧)ساڵ ڕوویداوە و تۆمەتباری تاوانەکە دەستگیردەکات.

دوای ئەوەی تۆمەتبارەکە، لەلایەن هاوسەری پێشویەوە سکاڵای لێدەکرێت، کە لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی هەڕەشەی لێدەکات و بێزاری دەکات، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتبار دەستگیرکراو لەکاتی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، دەرکەوت لە نامەیەکی دەنگیدا هەڕەشەی کوشتن لە خێزانی دەکات و دەڵێت ( پێشتر پیاوم کوشتووە و سڵ لە پیاو کوشتن ناکەمەوە ).

دوای لێکۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوون لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایش، تۆمەتبار دانیناوە بەتاوانەکەیدا کە ساڵی (٢٠١٦)بەمەبەستی تۆڵەکردنەوە کەسێکی کوشتووە لەشاری سلێمانی ، دوای ڕووداوەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە لە بنکەی پۆلیس، بکەری تاوانەکە نەدۆزراوەتەوە و دۆسیەی کوشتنەکە داخراوە.

تۆمەتبار ، پاش ڕووداوەکە دەچێتە دەرەوەی ووڵات، کاتێک بۆی دەردەکەوێت تاوانەکەی ئاشکرا نەبووە و دۆسیەی کوشتنەکە داخراوە، دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان.

لەئێستادا بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.

لەم لینکەوە ڤیدیۆی دانپیانانی ببینە

دیە ئەحمەد – خوێندکاری مەشقکار لە دارشتنەوەی ئەم هەواڵەدا بەشدار بووە.

سبەینێ لە پارێزگایەکی عێراق کرایە پشوو
پێشت سبەینێ لە پارێزگایەکی عێراق کرایە پشوو
ڕێکخراوی منداڵانی بێسنوور هۆشداری دەدات
دواتر ڕێکخراوی منداڵانی بێسنوور هۆشداری دەدات
ەیوەندیدار