ئەو بانكانەی دۆلار بە هاووڵاتیان دەدەن بە نرخی فەرمی دیاریكران



بانکی ڕافیدەینی عێراقی لقەكانی بانكەكەی لە بەغدا دیاریکرد بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی فەرمی، كە بۆ هەر 100 دۆلار بە 132 هەزار دینارە.

بانكی ڕافیدەین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە گەشتیاران سەردانی لقەکانی بکەن بۆ ئەوەی دیناری عێراقی تێیاندا دابنێن و دۆلار بە تایبەتی لە فرۆشگای فڕۆکەخانە وەربگرن، پێش ئەوەی گەشت بكەن بە ماوەی 3 ڕۆژ.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لقە تایبەتەکان بریتین لە (گۆڕەپانی فیردوس، المشگل، شەقامی فەلەستین، باب المعزم، قودس، المعریفە، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، المنسور، شەقامی المحیت).

لە بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر وەرگرتنی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی کراوە لە پرۆسەی فرۆشتنی دراو بە گەشتیاران، كە بە بڕی ٣ هەزار دۆلارە.

لێخۆشبوون بۆ ئەم بەشەی خوێندکارانی زانکۆکان دەرچوو
پێشت لێخۆشبوون بۆ ئەم بەشەی خوێندکارانی زانکۆکان دەرچوو
زانیاری نوێ لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشکرا کرا
دواتر زانیاری نوێ لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار