لێخۆشبوون بۆ ئەم بەشەی خوێندکارانی زانکۆکان دەرچوو



ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،ڕایگەیاند، سەرجەم زانکۆکانی عێراق ئاگادار کراونەتەوە هەرخوێندکارێک، قورئانی پیرۆزی بەتەواوەتی لەبەر بێت، لەکرێی خوێندنی دەبەخشرێت.

نەعیم ئەل عبودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق،لەبەیاننامەیەکدا کە ئاراستەی سەرجەم زانکۆکانی عێراق کراوە، ڕێنمایی بەخشینی کرێی خوێندنی ئەو خوێندکارانەی تەواوی قورئانی پیرۆزیان لەبەرە، بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتدا، هاتووە کە وەزیری خوێندنی باڵا “ئەنجومەنەی سەرجەم زانکۆکانی عێراقی ڕاسپاردووە ئەو خوێندکارانە یان فێرخوازانەی لە خوێندنی هاوتەریب و ئێواران و ئەهلی، دەخوێنن بە پشتبەستن بەو دەسەڵاتانەی پێدراوە بەپێی یاسای کارپێکراو، هەر خوێندکارێک تەواوی قورئانی پیرۆزی لەبەر بێت ، لەکریی خوێندن دەبەخشرێت، هاوکات ڕاشی گەیاند ئەم هەنگاوە بۆ پشتگیریکردنە لە ئایین و خزمەتکردنی خوێندکاران و بەرز ڕاگرتنی قورئانی پیرۆزە.

وەزیری خوێندنی باڵا “پابەندبوونی دامەزراوەی ئەکادیمی عێراقی و سپۆنسەرکردنی ئەم پرۆژەیەی نوێکردەوە، ئەم هەنگاوەشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕق و کینە و جیاوازی بیروڕا و ئایین و وەستانەوە لە دژی هەر هەوڵێک بۆ ناکۆکی ئایین و بیرو ڕا کە هەڕەشە لە کۆمەڵگا و ئەخلاقی ئیسلامی ڕەسەن دەکات”.

شەپۆلی گەرمای 50 پلەیی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلی گەرمای 50 پلەیی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
ئەو بانكانەی دۆلار بە هاووڵاتیان دەدەن بە نرخی فەرمی دیاریكران
دواتر ئەو بانكانەی دۆلار بە هاووڵاتیان دەدەن بە نرخی فەرمی دیاریكران
ەیوەندیدار