زانیاری نوێ لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشکرا کرا



وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم بەوەکالەت دەڵێت، گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق لەبارەی ھەناردەی نەوت بەردەوامن و لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان هەردوولا هەیە سەبارەت بە هەناردەی نەوتی هەرێم.

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە (وەکالەت) لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ مەمەد مەولوود یاکوت، کونسوڵی گشتی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان باسی لە ئاسانکاریی و ھاوکاریی وەزارەتەکەی  بۆ کۆمپانیاکانی تورکیا کرد.

لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و عێراق پەیوەست بە ھەناردەی نەوتی کوردستان، وەزیری سامانە سروشتییەکان باسی لەوەکردووە، گفتوگۆکان بەردەوامن و بەرەوپێشچوون و لێکتێگەیشتنی باشیان بەخۆوە بینیوە.

چوار مانگ بەسەر راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان تێپەڕدەبێت بەڵام بەھۆی ناکۆکییەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد لەلایەک و عێراق و تورکیا لەلایەکی دیکەوە، تائێستا ھەناردەی نەوت دەستیپێنەکردووەتەوە.

 

ئەو بانكانەی دۆلار بە هاووڵاتیان دەدەن بە نرخی فەرمی دیاریكران
پێشت ئەو بانكانەی دۆلار بە هاووڵاتیان دەدەن بە نرخی فەرمی دیاریكران
گەشتکردنی هاوڵاتیان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان ڕاگیرا
دواتر گەشتکردنی هاوڵاتیان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان ڕاگیرا
ەیوەندیدار