سەرکردەیەکی یەکێتی “ئەوپارەیەی حزبەکان سەرفی دەکەن پارەی ئەم میللەتەیە



مەحمود سەنگاوی ، لەمیانی سەردانیکردنی بۆ خێوەتی خۆپیشاندەرانی قەزای کفری دا ڕایگەیاند، ئەم حزبانە پێویستە لەسەریان خزمەتی ئەم میللەتە بکەن ، چونکە ئەو پارانەی بەدەستیانەوەیە موڵکی ئەم میللەتەیە.

لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا، مەحمەد سەنگاوی وتی،”ئێمە کەلەشاخ گەڕاینەوە فلسمان پێ نەبوو، ئەم پارانەی کە ئێستا بەدەستیانەوەیە پارەی میللەتە، و دەبێت بۆ میللەتی سەرفبکرێت.

مەحمود سەنگاوی وتیشی، جگە لەو سەردەمەی کە دوو ئیدارەیی بوو لەهەرێمی کوردستان ، دەبێ هەموان بێ جیوازی خزمەتی کوردستان بکەن ، ئەگەر جێگری سەرۆکی حکومەت بێت یان سەرۆکی هەرێم یان سەرۆکی حکومەت ، دەبێ بێجیاوازی خزمەتی میللەت بکرێت، کاتێک خزمەت ناکرێن و خزمەتگوزارییان نییە ، میللەت حەقی خۆیەتی داوا بکات،

مەحمود سەنگاوی دەشڵێت”ئێمە یەک فلسمان پێ نەبوو کەلەشاخ هاتینەوە، ئەو پارانەی کە حزبەکان هەیانە هی میللەتە ، دەبێ بۆ میللەت خەرج بکرێت” .

کچێک هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ لەکوڕێک دەکات
پێشت کچێک هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ لەکوڕێک دەکات
وەزیری پەروەردە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ و پشووی شەممە بڕیاریدا
دواتر وەزیری پەروەردە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ و پشووی شەممە بڕیاریدا
ەیوەندیدار