وەزیری پەروەردە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ و پشووی شەممە بڕیاریدا



وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، زیادکردنی ڕۆژی شەممە وەک پشووی کۆتایی هەفتە زیانی نابێت و ڕۆژەکانی خوێندن کەم ناکاتەوە و دەشڵێت: “لەگەڵ وەزارەتی دارایی کۆتا کۆنووسی تایبەت بە مامۆستایانی وانەبێژیان ئامادەکردووە و بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی بەرزدەکەنەوە”.

د.ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم بە میدیاکانی ڕاگەیاند، بڕیاری زیادکردنی ڕۆژی شەممە وەک پشووی کۆتایی هەفتە لە ناوەندەکانی خوێندن کاریگەری نەرێنی لەسەر خوێندکاران و شێوازی خوێندنیان نابێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، توێژینەوەی پێویست لەسەر ئەو پرسە کراوە و کێشە دروست ناکات و ڕۆژەکانی خوێندن کەم ناکرێتەوە، بەڵکوو پشووەکانی دیکە ڕێکدەخەنەوە.

لە بارەی پرسی مامۆستایانی وانەبێژ وتی، “لەگەڵ وەزارەتی دارایی گەیشتوونەتە کۆتا کۆنووسی خۆیان و بەم زووانە بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی بەرزدەکەنەوە”.

لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە ٣٠ هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە و داوای دامەزراندن دەكەن و دوای چەندین خۆپیشاندان و كۆبوونەوەش لەگەڵ بەرپرسانی حكومەت لە ئەنجوومەنی وەزیران، هێشتا بڕیاری دامەزراندنیان نەدراوە.

 

سەرکردەیەکی یەکێتی “ئەوپارەیەی حزبەکان سەرفی دەکەن پارەی ئەم میللەتەیە
پێشت سەرکردەیەکی یەکێتی “ئەوپارەیەی حزبەکان سەرفی دەکەن پارەی ئەم میللەتەیە
دوو کەسی بە ڕەگەز عەرەب بە تۆمەتی ئاگرکردنەوە لە سلێمانی دەستگیرکران
دواتر دوو کەسی بە ڕەگەز عەرەب بە تۆمەتی ئاگرکردنەوە لە سلێمانی دەستگیرکران
ەیوەندیدار