دوو کەسی بە ڕەگەز عەرەب بە تۆمەتی ئاگرکردنەوە لە سلێمانی دەستگیرکران



بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سنووری گوندی (دارەڕەش) ئاگرێک کەوتەوە و دوای ئاگادارکردنەوە مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و بەدواداچوون لەسەر هۆکاری ئاگرکەونتەوەکە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، پاش گەشتنی مەفرەزەکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرابوو هەندێک شوێن مەترسی دووبارە گڕگرتنەوەی لێکراوە و دواتر بەتەواوی کوژێنراوەتەوە.

باسی لەوەکرد، دوای بەدواداچوون بە هاوکاری بنکەی پۆلیس و یاریدەدەرێتی ئاسایشی سنوورەکە توانرا دوو هاوڵاتی بە رەگەز عەرەب بە تۆمەتی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیربکرێن، پاشان ڕادەستی بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ کران، ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ٣٠ دۆنم پوش و پاوان سووتاوە.

هاوکات، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەدژیان بەردەوامە.

وەزیری پەروەردە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ و پشووی شەممە بڕیاریدا
پێشت وەزیری پەروەردە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ و پشووی شەممە بڕیاریدا
بزوتنەوەی گۆڕان: گۆڕان بەدیلی نییە و بەبەهێزبوونیشمان، سەنگەری پشتیوانی خەڵک بەهێز دەبێت
دواتر بزوتنەوەی گۆڕان: گۆڕان بەدیلی نییە و بەبەهێزبوونیشمان، سەنگەری پشتیوانی خەڵک بەهێز دەبێت
ەیوەندیدار