ئەردۆغان سەردانی عێراق دەکات



بڕیارە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراق بکات و سودانیش داوای کاراکردنی لیژنەی هاوبەش دەکات بۆ بەدواداچوونی ئەو یاداشتانەی پێشتر هەردوو وڵات لەسەری ڕێککەوتوون.

ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیا‌ع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشوازی عەلی ڕەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سودانی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هاریکاری نێوان عێراق و تورکیا خرایەڕوو لەگەڵ چۆنیەتی بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان کە لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دۆستدا بێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق کرا لەگەڵ ڕێکخستنی کۆڕبەندی کاری ئابووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە بەسرە.

هاوکات گفتوگۆکرا لەسەر بەشداریکردنی تورکیا لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان لەگەڵ وڵاتانی دیکەی دراوسێدا، و دۆسیەی ئاوی هاوبەش و پلانی دامەزراندنی سەنتەرێکی پێوانەکردنی هاوبەش لەسەر سنووری عێراق و تورکیا.

سودانی لەکۆبونەوەکەدا جەختیکردوە لە پشتیوانیکردنی لایەنی ئابووری و بازرگانی نێوان هەردوو وڵات لەگەڵ پەرەپێدانی ئاستی هاوبەش و پەیوەندێکانی ئابووری و وەبەرهێنان، و گرنگی چالاککردنی لیژنە هاوبەشەکان بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ.

ئۆتۆمبێلێك لە چەمچەماڵ تەقییەوە
پێشت ئۆتۆمبێلێك لە چەمچەماڵ تەقییەوە
وتەبێژی حکومەت ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی مووچە بڵاوکردەوە
دواتر وتەبێژی حکومەت ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی مووچە بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار