مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەسەر خۆپیشاندان بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە



دەستەی داکۆکیکاری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕایدەگەیەنێت، ناڕازی بە هیچ شێوەیەک ڕاوێژمان پێ نەکراوە بۆ بابەتی خۆپیشاندان و ئێمە پاشکۆی هیچ حیزب و ئۆپۆزسیۆنێکی ساختە نین و دەشڵێت: “زۆرینەیەک لە گروپە ناڕازیەکان کە لەژێر هەژموونی حزبەکاندابوون بۆیە حاڵی شەقام پەرتەوازە بوو بەیەکگرتووی نەمایەوە”.

دەستەی داکۆکیکاری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نە پرسە گورگانە بەکەس دەکەین و نە قبوڵیشی دەکەین کەس پرسە بەگورگانەمان پێ بکات چونکە هەمووان باش دەزانن کە کێن ئەوانەی خەمخۆری مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازین.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بەردەوام دەبین لەخزمەتکردنی مامۆستیان و فەرمانبەرانی ناڕازی و هەراسانکردن و دڵ ڕەنجاندنی سەرانی هەرێم و یەکێک لە بەرزترین پۆستی باڵای سەرانی هەرێم گازندەی لە حکومەتی ناوەند ولایەنە شیعیەکان کردبوو کە بۆ پێشوازی لە شاندی مامۆستیان و فەرمانبەرانی ناڕازی کردوە.

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتی :-
ئێمە وەکو ئەندامانی دەستەی داکۆکیکاری لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بە هیچ شێوەیەک ڕاوێژمان پێ نەکراوە بۆ بابەتی خۆپیشاندان، لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە ئێمە پاشکۆی هیچ حیزب و ئۆپۆزسیۆنێکی ساختە نین .
نە پرسە گورگانە بەکەس دەکەین و نە قبوڵیشی دەکەین کەس پرسە بەگورگانەمان پێ بکات چونکە هەمووان باش دەزانن کە کێن ئەوانەی خەمخۆری مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازین ، بەرپرسانی حیزبی و حکومی ئۆپۆزیسیۆنی ساختە بونەتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ لاوازکردنی ئەم قەوارەیە و بگرە خەریکە لە باریشی دەبەن ،
زۆرینەیەک لە گروپە ناڕازیەکان کە لەژێر هەژموونی حزبەکاندابوون بۆیە حاڵی شەقام پەرتەوازە بوو بەیەکگرتووی نەمایەوە، کە زۆرینەیان هۆکاری ئەوە بوون تا دڵی سەرانی هەرێم نەڕەنجێن. بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین لەخزمەتکردنی مامۆستیان و فەرمانبەرانی ناڕازی و هەراسانکردن و دڵ ڕەنجاندنی سەرانی هەرێم تا بتوانین ئەو ئەرکە پیرۆزەی لەسەر شانمانە بە شانازیەوە جێبەجێی بکەین و زیاد و زیادتریش خزمەت بە مامۆستایان و فەرمانبەران بکەین، بەڵگەش بۆ کۆڵنەدانمان، جگە لە دەیان خۆپیشاندان و مانگرتنی بەردەم دادگای سلێمانی و سەردانی کونسڵگەری و زۆر شوێنی تر و ئەو سەردانیکردنانەمان بۆ بەغداد بۆ داواکردنی مووچە و بەیاساییکردن و تەوتینی موچە، هەتا گەیشتبووە ئەوەی کە یەکێک لە بەرزترین پۆستی باڵای سەرانی هەرێم گازندەی لە حکومەتی ناوەند ولایەنە شیعیەکان کردبوو کە بۆ پێشوازی لە وەڤدی مامۆستیان و فەرمانبەرانی ناڕازی کردوە.لە ساڵەکانی ۲۰۲۰ و ۲۰۲۳ دا
لەگەڵ ڕێزدا
دەستەی داکۆکیکاری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ۲٤ ؍۷ ؍۲۰۲۳

 

تاڵەبانی بۆ مالكی: دەستوور بنەمای چارەسەری کێشەکان و بەدیهێنانی مافەکانی گەلی کورد بێت
پێشت تاڵەبانی بۆ مالكی: دەستوور بنەمای چارەسەری کێشەکان و بەدیهێنانی مافەکانی گەلی کورد بێت
عەلی عەلاق نهێنی پشت گران بوونی دۆلاری ئاشكراكرد
دواتر عەلی عەلاق نهێنی پشت گران بوونی دۆلاری ئاشكراكرد
ەیوەندیدار