نرخی دۆلار شكا



بانكی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 226 ملیۆن دۆلاری فرۆشت كە زۆرینەی بۆ حەواڵەیە و ئەوەش نرخی دۆلاری دابەزاند.

ئەمڕۆ دوو شەممە 24ـی تەمموزی 2023، بانكی ناوەندیی عێراق 226 ملیۆن و 553 هەزار و 620 دۆلاری فرۆشت؛ لەو بڕە 17 ملیۆن و 410 هەزار دۆلاری بە نەختینەیە؛ 209 ملیۆن و 143 هەزار و 620 دۆلاری بۆ حەواڵە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای دۆلار دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووی لە دابەزین كردەوە و ئێستا 100 دۆلار بە 153 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاوە بەرزبووەوە و گەیشتە 154 هەزار دینار، بەڵام پارێزگاری بانكی ناوەندی كۆمەڵێك كۆبوونەوەی بەپەلەی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان و سەرۆك وەزیران ئەنجامداوە بۆ گرتنەبەری ڕێكاری نوێ‌ بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار.

 

دادگای فیدڕاڵی بڕیاردان لە پاشەكەوتی مووچەی دواخست
پێشت دادگای فیدڕاڵی بڕیاردان لە پاشەكەوتی مووچەی دواخست
بافڵ تاڵەبانی و هادی عامری كۆبوونەوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی و هادی عامری كۆبوونەوە
ەیوەندیدار