بافڵ تاڵەبانی و هادی عامری كۆبوونەوە



بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح و ڕایگەیاند، پابەندبوون بە دەستوور فاکتەری سەرەکی پاراستنی مافەکانی هەموو نەتەوە و پێكهاتەکانی وڵاتە.

نووسینگەی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا بە ئامادەبوونی رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عیراق لەگەڵ هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح كۆبوونەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، هەماهەنگی و هاریکاریی زیاتری نێوان هێزە سیاسییەکان و گەیشتن بەدیدێکی هاوبەش بۆ کۆی هاوکێشەکان باسی لێوەكرا و هەردوولا جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند کردەوە بەشێوەیەک، کە دەستوور خاڵی یەکلاکەرەوەی چارەسەرکردنی کێشەکان و چەسپاندنی دادپەروەری بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم و بەردەوامیی دیالۆگی نیشتمانی و بونیادنەرانە کرد و ڕایگەیاند، پابەندبوون بە دەستوور فاکتەری سەرەکی پاراستنی مافەکانی هەموو نەتەوە و پێكهاتەکانی وڵاتە.

جەختیشی كردۆتەوە، سەقامگیری و زاڵبوون بەسەر کێشەکانیشدا پەیوەستە بە کاری پێکەوەیی و هەوڵی دڵسۆزانەی لایەنە سیاسییەکانەوە.

 

نرخی دۆلار شكا
پێشت نرخی دۆلار شكا
بەشداربووانی کۆنفرانسی لۆزان: داوا دەکەین کورد ببێتە ئەندامی چاودێر لە نەتەوە یەکگرتووەکان
دواتر بەشداربووانی کۆنفرانسی لۆزان: داوا دەکەین کورد ببێتە ئەندامی چاودێر لە نەتەوە یەکگرتووەکان
ەیوەندیدار