دادگای فیدڕاڵی بڕیاردان لە پاشەكەوتی مووچەی دواخست



دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دانیشتنی لەسەر سکاڵای لابردنی بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە لە یاسای بودجەدا دواخست بۆ ڕۆژی ٢٧ی مانگی داهاتوو.

ئەمڕۆ دوو شەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی نەوەی نوێ کۆبووەوە سەبارەت بە لابردنی بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە لە یاسای بودجەدا، بەڵام دانیشتنەکە بۆ ڕۆژی ٢٧ ی ٨ی ٢٠٢٣ دواخرا.

ڕۆژی 12ی حوزەیرانی 2023، پەرلەمانی عێراق یاسای بودجەی گشتیی پەسندکرد، کە یەکێک لە پێشنیازەکان ئەوەبوو مانگانە رێژەیەک لە مووچەی پاشکەوتکراوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێندرێتەوە و لە دواین كاتی كۆبوونەوەی پەرلەمان خرایە دەنگدانەوە، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند، پێشنیازەکە دەنگی بەدەست نەهێناوە، بەڵام پەرلەمانتاران جەختدەكەنەوە، كە دەنگی هێناوە و دەبێت ڤیدیۆی كاتی دەنگدان لەسەر پێشنیارەكە بڵاوبكرێتەوە.

سکاڵاکە لەلایەن فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە دژی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان تۆمارکراوە، کە داوا دەکات ئەنجامی دەنگدان بە بڕگەیەکی مادەی 14ی یاسای بودجە هەڵبوەشێندرێتەوە و محەمەد حەلبووسی ناچار بکرێت ئەنجامی ڕاستەقینەی دەنگدانەکە ڕابگەیەنرێت و کار بۆ ڕاستکردنەوەی بکات.

بردنەدەرەوەی دۆلار لە ڕێگای کارتی بانکییەوە کۆتایی هات
پێشت بردنەدەرەوەی دۆلار لە ڕێگای کارتی بانکییەوە کۆتایی هات
نرخی دۆلار شكا
دواتر نرخی دۆلار شكا
ەیوەندیدار