توێژینەوەیەک توانای بەرهەمهێنانەوە و دروستکردنی منداڵ دەدۆزێتەوە



توێژینەوەیەکی ئەم دواییە کە لەسەر مشکەکان ئەنجامدراوە دەریخست، کە دەرزی لێدانی خانە بنەڕەتییە فرەتواناکان، کە لە شانەکانی هێلکەدان وەرگیراون، دەتوانێت بەرهەمهێنانی هۆرمۆن و منداڵبوون بگەڕێنێتەوە لە مشکەکاندا ،کە سستی هێلکەدانیان هەیە بەهۆی هۆکارە بۆ ماوەییەکان و نەخۆشی شێرپەنجەوە.

توێژەرانی نەخۆشخانەی بریگام و ژنان ئەم توێژینەوەیەیان ئەنجام داوە، لە سمپڵێکی تاقیگەوە دەرکەوتووە، ئەگەری گەڕاندنەوەی توانای منداڵبوون لەمشکەکاندا هەیە، کاتێک هێلکەدان توشی سستی و پوکانەوە بووە.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە خانە بنەڕەتییە پێگەشتوەکانی مشکەکان دەتوانن دوای چارەسەری کیمیایی ئاستی هۆرمۆنە تەندروستەکان بگەڕێننەوە و دەبێتە هۆی دووگیانی ئاسایی و لە ئەنجامدا دەتوانن مشکەکان بێچوویان ببێت.

توێژەران لەئاکامی ئەو دەرئەنجامەی دەستیان کەوتووە دەڵێن، دەتوانرێت پەرە بەم توێژینەوەیە بدرێت و لە ئایندەدا بۆ ئەو ژنانە بەکاربهێنرێت کە سستی هێلکەدان یان کێشەی پوکانەوەیان هەیە ، تاوەکو بتوانن منداڵ بخەنەوە.

توێژینەوەکە ئاماژەشی بەوە کردووە ، کە 5٪ ی ئەو ژنانەی چارەسەری کیمایی یان کێشەی بۆماوەییان هەیە دووچاری سستی هێلکەدان یان پوکانەوە بوون، لەگەڵ بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێرپەنجە لەنێو گەنجان، پێشبینی دەکرێت ڕێژەی نەزۆکی پەیوەست بە چارەسەری کیمیایی بە هەمان شێوە بەرزبێتەوە.

ئەم سستی هۆڕمۆنە یان پوکانەوەی هێلکە، دەبێتە هۆی لەدەستدانی توانای دروستکردنی هێلکەی تەندروست و دواجار ڕەنگدانەوەی لەسەر پرۆسەی خستنەوەی منداڵ دەبێت، ئەمەش وادەکات ڕێژەی لەدایکبوون کەمبێتەوە.

لە ئێستادا هیچ چارەسەرێک نییە بۆ گەڕاندنەوەی توانای منداڵبوون دوای لەکارکەوتنی هێلکەدان، ئەو ژنانەی هێلکەدانیان لەکارکەوتووە، پێویستە هێلکە یان کۆرپەلەی بەخشراو یان بەستوو بەکاربهێنن.

هەروەها لەکارکەوتنی هێلکەدان دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی تر کە پەیوەندییان بە دابەزینی ئاستی هۆرمۆنەکانەوە هەیە. ئەو کەسانەی کە هێلکەدانیان لەکارکەوتووە، لەوانەیە بەرگری  ئێسکیان لەدەست بدەن و تووشی کێشەی تەندروستی سێکسی و دڵ ببن.

چارەسەری جێگرەوەی هۆرمۆنی دروستکراو دەتوانێت یارمەتیدەر بێت، بەڵام زانیارییەکان لەوبارەیەوە لەئێستادا سنووردار و کەمن ، شارەزایان هۆشداری دەدەن کە مەترسی و ئەگەر هەیە لەسەر زۆر بەکارهێنانی لە هەرزەکاران و گەنجانی پێگەیشتوودا، کەلەوانەیە کێشەی تری تەندروستی و هۆڕمۆنی لێبکەوێتەوە.

 

سەبەتەیەكی دیكەی خۆراك بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەكرێت
پێشت سەبەتەیەكی دیكەی خۆراك بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەكرێت
بارزانی لە بڕیارێكی سەرۆك كۆماری عێراق نیگەرانە
دواتر بارزانی لە بڕیارێكی سەرۆك كۆماری عێراق نیگەرانە
ەیوەندیدار