سەبەتەیەكی دیكەی خۆراك بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەكرێت



دابەشكردنی شەشەم بەشەخۆراكی ئەمساڵ لە تەواوبووندایە و حكومەتی عێراقی دەستی بە دابەشكردنی سەبەتەی بەشەخۆراكی حەوتەم كردووە، كە پێكهاتووە لە 6 ماددە.

شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشکردنی خۆراكی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند “دابەشكردنی بەشەخۆراکی مانگی شەش زۆربەی تەواو بووە و 30%ی ماوە کۆتایی بێت و دوو مادە ماوە تاوەکو بەدەستمان بگات، ئەو مادانەش زەیت و شەکرن، لە ئەگەری گەیشتنی ئەو مادانە بەدەستمان کۆتایی بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی شەش دەهێنین”.

وتیشی، “ڕاستەوخۆ دوای کۆتایی هاتنی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی شەش بە هاوڵاتییان، دەستدەکەین بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی حەوت”.

بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق، كە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە “هەرکەسێک مووچەکەی لە دوو ملیۆن دینار زیاتربێت ئەوا بەشەخۆراکی مانگانەی دەبڕدرێت”.

وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشەخۆراكی ئەم مانگەی هاووڵاتیان پێكهاتووە لە شەكر و برنج و زەیت و نیسك و لەتكەنۆك و دۆشاوی تەماتە.

کێڵگەکانی پەلەوەر لە هەرێم تووشی زیان دەبن
پێشت کێڵگەکانی پەلەوەر لە هەرێم تووشی زیان دەبن
توێژینەوەیەک توانای بەرهەمهێنانەوە و دروستکردنی منداڵ دەدۆزێتەوە
دواتر توێژینەوەیەک توانای بەرهەمهێنانەوە و دروستکردنی منداڵ دەدۆزێتەوە
ەیوەندیدار