بارزانی لە بڕیارێكی سەرۆك كۆماری عێراق نیگەرانە



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە پاتریارك كاردینال لویس ساكۆ، سەرۆكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان دەكات و نیگەرانی لە بڕیارێكی سەرۆك كۆماری عێراق دەربڕی و وتی، “كوردستان سەرزەمینی پێكەوەژیان و ئاشتەوایی نێوان هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانە”.

ئەمڕۆ یەك شەممە (23ی تەمموزی 2023) لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاتریارك كاردینال لویس ساكۆ، پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كرد، كە پێكهاتبوو لە ژمارەیەك لە مەترانەكانی ئایینی كریستیان لە هەرێمی كوردستان و عێراق.

بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، لە دیدارەكەدا كاردینال لویس ساكۆ سوپاسی ئەو ڕێز و پێزانینەی كرد كە لە هەرێمی كوردستان بۆ هێما و كەسایەتییەكانی ئایینە جیاجیاكان هەیە. هەروەها سوپاسی فەرهەنگی پێكەوەژیانی كوردستانی كرد، كە بووەتە هۆی پاراستنی پێكهاتەكان و مێژوو و كولتوورەكانیان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “كاردیناڵ لویس ساكۆ سوپاسی بارزانی كردووە، كە بە حیكمەت و ڕابەرایەتیی خۆی، پێكەوەژیان و ئاشتی و ژیانی هاوبەشی پێكهاتە جۆراوجۆرەكانی لە كوردستان پێشخستووە” و ڕاشیگەیاند، كە شانازی بەو ژیانە هاوبەش دەكەین، كە بۆ هەموو لایەك لە كوردستاندا هەیە.

كاردینال لویس ساكۆ ئاماژەی بە بڕیاری ئەمدوایەی سەرۆك كۆماری عێراق دا بۆ كشاندنەوەی مەرسوومی سەرۆك كۆماریی تایبەت بە كەنیسەی كلدان دا و بە بڕیارێكی “نادروست و مەترسیدار”ی لە قەڵەمدا، كە پێكهاتەی كریستیانی بریندار كردووە و دژی بنەماكانی پێكەوەژیان و ئاشتەواییە.

لای خۆشیەوە، بارزانی هێمای بەوەدا، كە كوردستان سەرزەمینی پێكەوەژیان و ئاشتەوایی نێوان هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانە. وتیشی، “لەشەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا بە شاندێكی پیاوانی ئایینی كریستیانم ڕاگەیاند، كە كوردستان وڵاتی خۆتانە و نابێ بیر لە جێهێشتنی بكەنەوە، یان پێكەوە بە سەربەرزی لەسەر ئەو خاكە دەژیین یانیش پێكەوە دەمرین”.

بارزانی نیگەرانیی خۆی لە بڕیارەكەی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ كشاندنەوەی مەرسوومی سەرۆك كۆماریی تایبەت بە كەنیسەی كلدان نیشاندا و هیوای خواست، كە پێداچوونەوە بە بڕیارەكە بكرێت و ڕاست بكرێتەوە.

توێژینەوەیەک توانای بەرهەمهێنانەوە و دروستکردنی منداڵ دەدۆزێتەوە
پێشت توێژینەوەیەک توانای بەرهەمهێنانەوە و دروستکردنی منداڵ دەدۆزێتەوە
میدیای پارتی: ئەگەر بەغدا بودجە بنێرێت مووچەی مانگی 6 و 7 بەیەكەوە دابەش دەكرێت
دواتر میدیای پارتی: ئەگەر بەغدا بودجە بنێرێت مووچەی مانگی 6 و 7 بەیەكەوە دابەش دەكرێت
ەیوەندیدار