“بانکی ناوەندی نەیتوانی کۆنتڕۆڵی بەرزبوونەوەی دۆلار بکات”



ڕاوێژکاری پێشووی ئابووری پەرلەمانی عێراق، پشتڕاستی کردەوە، کە بانکی ناوەندی شکستی هێنا لە سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و سەرکەوتوو نەبووە لە پاراستنی سەقامگیری دراوی و دارایی نیشتمانی.

محەممەد فەخری، ڕاوێژکاری پێشووی ئابووری پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (جەریدە) وتی، “شکستی هەردوو بانکی ئەهلی و حکومی لە عێراق لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیدا بە پلەی یەکەم لە خودی بانکی ناوەندیدایە، کە سەرکەوتوو نەبووە لە گەیشتن بە گرنگترین ئامانجەکانی، کە پاراستنی سەقامگیری دراو و داراییە لە وڵات و بەمەش سەقامگیری نرخەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەو پاکێجانەی، کە لەلایەن بانکەکەوە دەرچووە بەئامانجی بەدیهێنانی ئەمە، بەڵام نەیتوانی کۆنتڕۆڵکردنی بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی لەبازاڕی هاوتەریبدا بکات.

ئەو ڕاوێژكارە ئابوورە هۆكاری ئەوەش دەگەڕێنێتەوە بۆ “نەبوونی میکانیزمی ڕوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو پاکێجانە لەلایەن بانکەکانەوە و بێتوانایی لەچاودێری و ئاڕاستەکردنی ئەدای سیستمی بانکی وەک پێویست، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی، کە بانکی ناوەندی ئەو دامەزراوەیە بەرپرسیارە لەو کارە”.

سەرەڕای خستنەبازاڕی بڕێكی زۆری دۆلاری ڕۆژانە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە و گرتنەبەری چەندین ڕێكار و دەركردنی چەندین بڕیار، بەڵام بەهای دۆلاری ئەمریكی بەردەوامە لە بەرزبووەوە و لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتە سەرووی 151 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك.

گۆڕان هەوڵی ئاشتكردنەوەى عەبدوڵای مەلا نوری دەدات
پێشت گۆڕان هەوڵی ئاشتكردنەوەى عەبدوڵای مەلا نوری دەدات
دادگای فیدڕاڵی چارەنووسی پاشەكەوتی مووچە یەكلایی دەكاتەوە
دواتر دادگای فیدڕاڵی چارەنووسی پاشەكەوتی مووچە یەكلایی دەكاتەوە
ەیوەندیدار