دادگای فیدڕاڵی چارەنووسی پاشەكەوتی مووچە یەكلایی دەكاتەوە


 

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ دادبینی لە سكاڵایەك دەربارەی چەسپاندنی گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەناو یاسای بودجەی عێراق كۆدەبێتەوە.

ڕۆژی 12ی حوزەیرانی 2023، پەرلەمانی عێراق یاسای بودجەی گشتیی پەسندکرد، کە یەکێک لە پێشنیازەکان ئەوەبوو مانگانە رێژەیەک لە مووچەی پاشکەوتکراوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێندرێتەوە و لە دواین كاتی كۆبوونەوەی پەرلەمان خرایە دەنگدانەوە، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند، پێشنیازەکە دەنگی بەدەست نەهێناوە، بەڵام پەرلەمانتاران جەختدەكەنەوە، كە دەنگی هێناوە و دەبێت ڤیدیۆی كاتی دەنگدان لەسەر پێشنیارەكە بڵاوبكرێتەوە.

بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، ڕۆژی دوو شەممە، 24ی تەمموز لە دادبینییەكدا تاوتوێی سكاڵایەك دەكرێت، كە لەلایەن فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ تۆماركراوە لەسەر شێوازی دەنگدان بە بڕگەی گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بودجەی عێراق.

سکاڵاکە لەلایەن فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە دژی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان تۆمارکراوە، کە داوا دەکات ئەنجامی دەنگدان بە بڕگەیەکی مادەی 14ی یاسای بودجە هەڵبوەشێندرێتەوە و محەمەد حەلبووسی ناچار بکرێت ئەنجامی ڕاستەقینەی دەنگدانەکە ڕابگەیەنرێت و کار بۆ ڕاستکردنەوەی بکات.

 

“بانکی ناوەندی نەیتوانی کۆنتڕۆڵی بەرزبوونەوەی دۆلار بکات”
پێشت “بانکی ناوەندی نەیتوانی کۆنتڕۆڵی بەرزبوونەوەی دۆلار بکات”
كارەبای چەند شوێنێكی دیكەی سلێمانی بوو بە 24 كاتژمێری
دواتر كارەبای چەند شوێنێكی دیكەی سلێمانی بوو بە 24 كاتژمێری
پەیوەندیدار