پەرلەمانی عەرەبی ستایشی عێراق دەکات لەبڕیارەکانی بەرامبەر سوید



ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی عەرەبی داوای هەڵمەتی بایکۆتی سیاسی و ئابووری جیهانی کرد دژی سوید، وەک کاردانەوەیەک لەبەرامبەر پێدانی مۆڵەت بۆ سوتاندنی قورئانی پیرۆز.

سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی، عادل بن عەبدولڕەحمان عەسومی ، بە توندی ئیدانەی “پێدانی مۆڵەتی دەسەڵاتدارانی سویدی کرد بۆ سووتاندنی کۆپییەکی قورئانی پیرۆز، بۆ جاری دووەم، “، هاوکات داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد، دەستبەجێ و بەپەلە هەنگاو بنێن بۆ وەستاندنی ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر قورئان و پاراستنی پیرۆزییەکانی ئیسلامی”.

هەروەها هۆشداریشیدا لە “مەترسی برینداربوونی هەستی موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان، چونکە ئەمە هەمووان دەخاتە ناو سووڕێکی توندوتیژی”.

عەسومی داوای لە وڵاتانی عەرەبی کرد پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ سوید بپچڕێنن و بایکۆتی بەرهەمەکانی بکەن و هیچ جۆرە گەشتێک بۆ ئەو وڵاتە نەکەن، هەروەها پێشخستنی هەڵمەتێکی بایکۆتی ئابووری جیهانی بە سەرکردایەتی گەلی عەرەبی و ئیسلامی بە مەبەستی گوشار خستنە سەریان بۆ ڕاگرتنی ئەم جۆرە پێشێلکاریانە و بە کەم نەزانینی هەست و پیرۆزییەکانی موسڵمانان”.

عەسومی ستایشی “هەڵوێستی حکومەتی عێراقی کرد بۆ دەستپێشخەری پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکان لەگەڵ سوید، جەختی لەسەر هەڵوێستی پتەوی پەرلەمانی عەرەبی کردەوە و داوای گرنگی بڵاوکردنەوەی بەهاکانی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان ئایینەکان، ڕێزگرتن”ی بۆ هێما و پیرۆزییەکان، و ڕەتکردنەوەی ڕق و توندڕەوی.”

 

دەرماڵەی سێ مانگی ئەم زانکۆیە خەرجدەکرێت
پێشت دەرماڵەی سێ مانگی ئەم زانکۆیە خەرجدەکرێت
یەکەم کاردانەوەی عێراق دژ بە سوید ئاشکراکرا
دواتر یەکەم کاردانەوەی عێراق دژ بە سوید ئاشکراکرا
ەیوەندیدار