دەرماڵەی سێ مانگی ئەم زانکۆیە خەرجدەکرێت



بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممە ٢٣ی تەمموزەوە خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدینی شاری هەولێر دەتوانن سەردانی زانکۆکە بکەن و دەرماڵەکانیان وەربگرن.

سامان عەبدوڵا بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین راگەیاند، سەرجەم خویندکارانی زانکۆی سەلاحەدینی شاری هەولێر دەتوانن لە رۆژی یەکشەممە ٢٣ی تەمموزەوە سەردانی بەشی ژمێریاری کۆلێژەکانیانبکەن بۆ وەرگرتنی دەرمالەی سێ مانگی قوتابیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین دەرماڵەی سێ مانگ بەسەر یەکەوە وەردەگرن و دوای ماوەیەکی دیکەش دەرماڵەی چوارەم وەردەگرن.

لە ١٥ی تەمووز وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی پاڵپشتی دارایی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکرێت، دواتر بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکان وادەی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگاکانی پارێزگای دهۆک و سلێمانی دیارینەکرا.

ئەو بانکانەی دۆلاریان لێ قەدەغەکراوە دەتوانن بەدراوی تر مامەڵە بکەن
پێشت ئەو بانکانەی دۆلاریان لێ قەدەغەکراوە دەتوانن بەدراوی تر مامەڵە بکەن
پەرلەمانی عەرەبی ستایشی عێراق دەکات لەبڕیارەکانی بەرامبەر سوید
دواتر پەرلەمانی عەرەبی ستایشی عێراق دەکات لەبڕیارەکانی بەرامبەر سوید
ەیوەندیدار