سودانی داوا دەکات سوید عێراق جێبهێڵێت



سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا باڵیۆزی سوێد عێراق بەجێبهێڵێت و هەڵسوڕێنەری کاروباری عێراقیش لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵم بکشێتەوە.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە وەزارەتی دەرەوە کرد، هەڵسوڕێنەری کاروباری عێراق لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد بکشێنێتەوە.

هەروەک داوا لە باڵیۆزی سوێد دەکات خاکی عێراق بەجێبهێڵێت، ئەوەش لە وەڵامی ئەوەی حکومەتی سوێد دووبارە رێگەی داوە بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز و سووکایەتییکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و سووتاندنی ئاڵای عێراق.

سەرەڕای ناڕەزایەتیی موسڵمانانی جیهان، حکومەتی سوێد جارێکی دیکە رێگەی بە مۆمیکا و هاوڕێیەکی داوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆپییەکی دیکەی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵم بسووتێنن.

لەکاردانەوەی ئەوەشدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ لایەنگرانی سەدر لە بەغدا چوونە سەرباڵوێزخانەی سوید و بەشێکان سووتاند و دواتر کشانەوە.

تۆبیاس بیڵسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوێد لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت “بەگوێرەی پەیماننامەی ڤیەننا، بەرپرسیاریێتیی بەرپرسانی عێراقە پارێزگاری لە باڵیۆزخانەکان و دیپلۆماتکارەکانی بکەن”.

 

دەیان دۆنم زەوی لە سلێمانی لەمین پاک کرانەوە
پێشت دەیان دۆنم زەوی لە سلێمانی لەمین پاک کرانەوە
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئیدانەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات
دواتر یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئیدانەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات
ەیوەندیدار