یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئیدانەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات



یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کاردانەوەی سوتاندنی کۆپییەکی قورئانی پیرۆز لەلایەن هاوڵاتییەکی عێراقی لەو وڵاتە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و هۆشداری دایە حکومەتی سوید،

لە ڕاگەیەندراوەکەی یەکێتی دا هاتووە ، مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیدانەی دیاردەی قێزەونی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید دەكات و ئەم کارە، دەبێتە مایەی گرژی پەیوەندییەكانی نێوان هەردولا و كاردانەوەی ناجۆری تری لێ دەكەوێتەوە،

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دەشڵێت، “لەم بارەیەوە وێرای پشتیوانی لە رێکارە رەسمی و دیبلۆماسییەکانی حکومەتی عێراق داوا لە حكومەتی سوید دەکەین بەگیانی بەرپرسیارێتییەكی زیاترەوە مامەڵە لەگەڵ پیرۆزییەكانی موسڵمانان بكات”.

بۆ جاری دووەم، سەلوان مۆمیکا کە هاوڵاتییەکی عێراقییە و داوای مافی بەنابەری کردووە لە وڵاتی سوید، بە بیانوی ئازادی رادەربڕینەوە دەیەوێت کۆپییەکی تری قورئانی پیرۆز بسوتێنێت، پاش ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا کۆپییەکی سوتاند و کاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانیشی لێکەوتەوە.

 

سودانی داوا دەکات سوید عێراق جێبهێڵێت
پێشت سودانی داوا دەکات سوید عێراق جێبهێڵێت
ئاسایشی سلێمانی باندێکی مەترسیداری دەستگیرکرد
دواتر ئاسایشی سلێمانی باندێکی مەترسیداری دەستگیرکرد
ەیوەندیدار