دەیان دۆنم زەوی لە سلێمانی لەمین پاک کرانەوە



لەدرێژەی کاروچالاکیەکانیاندا بەڕێوبەرایەتی مینی پارێزگای  سلێمانی  بەهاوکاری ڕێکخراوی (ئێم ئەی جی )  بۆ هەڵگرتنەوەی مین هەڵمەتێکیان  ڕاگەیاند لەچیای  ئەزمەڕ و توانراوە 51 هەزار مەتر دوجا زەوی لەمین و پاشماوەکانی پاک بکرێنەوە.

نەوزاد عەلی بەر پرسی چالاکیەکانی بەڕێوبەرایەتی مینی سلێمانی، هەڵمەتی پاکردنەوەی مین ماوەی ساڵێک و نۆمانگی خایەندوە، ٨١ مینی دژەکەسی و ٢٦پاش ماوەی نەتەقیو هەڵگیراوەتەوە،

بە وتەی ئەو بەرپرسە، بەهۆی زۆری بەردی زەویەکە و دەست کاری کردنی لەلایەن هاوڵاتیانەوە، ئاستەنگی بۆ تیمەکان دروستکردووە لەپاککردنەوەی زەویەکان لەمین و پاشماوەکانی مین،

حاکم فەرهاد ساڵح بەڕێوبەری ناحیەی سیتەک، بەتۆری میدیای خەڵکی راگەیاند، پاک کردنەوەی ئەم ناوچەیە گرنگی تەنها بۆ ناحیەی سیتەک نیە بەڵکو بۆسەرجەم شاری سلێمانی گرنگە چونکە شوێنێکی گەشتیاریە و هاوڵاتیان لەناوخۆو دەرەوەی هەرێم سەردانی ئەم ناوچانە دەکەن،

لەهەرێمی کوردستاندا ناوچەیەکی زۆری مین ڕێژکراو هەیە کە تا ئێستا بەشێکیان نەتوانراوە پاکبرێتەوە، هەندێکیان بەهۆی سەختی ناوچەکەو هەندێکی تریان بەهۆی دەستکاریکردنیان لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئاستەنگی بۆ پاککردنەوەیان دروست بووە.

کلیک لە ( خەڵک ) بکە بۆ زانیاری زیاتر

داڕشتنەوەی:

دانیار دارا – هەڵۆ عەطار

 

پڕۆژەی چاوی گەردوونی کەی دەکەوێتەوە کار
پێشت پڕۆژەی چاوی گەردوونی کەی دەکەوێتەوە کار
سودانی داوا دەکات سوید عێراق جێبهێڵێت
دواتر سودانی داوا دەکات سوید عێراق جێبهێڵێت
ەیوەندیدار