بانکی ناوەندی ڕاگەیەندراوێکی لەسەر 14 بانکە سزادراوەکەی عێراق بڵاوکردەوە



بانکی ناوەندی سزادانی 14 بانکەکەی عێراق لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە پشتڕاست دەکاتەوە و ڕوونیشیدەکاتەوە کە ئەو بانکانە جگە لە دۆلار، دەتوانن بە دراوی دیکە مامەڵە بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری ڕێگرتن لە مامەڵەکردنی ئەو 14 بانکە بە دۆلار لەسەر بنەمای وردبینیکردن لە حەواڵەکانی ساڵی ڕابردوو و پێش پێکهێنانی حکومەتی ئێستا دراوە.

ڕوونیشیکردەوە کە سەرباری بڕیارەکە، ئەو بانکانە دەتوانن لە ناوخۆ بە دینار و لە مامەڵە نێودەوڵەتییەکانیشدا بە هەموو دراوێکی بیانی جگە لە دۆلار، مامەڵە بکەن.

ئەو بانکانەی کە ئەمریکا مامەڵەکردن بە دۆلاری لێ قەدەغەکردوون پێکدێن لە موستەشاری ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان، قیرتاسی ئیسلامی، تەیفی ئیسلامی، ئیلاف، ئەربیل بۆ وەبەرهێنان، بانکی ئیسلامی نێودەوڵەتی، عەبرەلعێراق، موسڵ بۆ پەرەپێدان، راجح، سومەری بازرگانی، سیقەی ئیسلامی، ئوری ئیسلامی، عالەمی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان، هەروەها بانکی زێنی عێراقی ئیسلامی.

هۆکاری بڕیارەکەش بۆ تێوەگلانیان لە ناردنی دۆلار بۆ ئێران دەگەڕێتەوە.

سزای چوار ساڵ زیندانی به‌سه‌ر شێروان شێروانیدا سه‌پێنرا
پێشت سزای چوار ساڵ زیندانی به‌سه‌ر شێروان شێروانیدا سه‌پێنرا
حکومەتی عێراق بۆ سوید: سووتاندنی قورئان دووبارە بێتەوە پەیوەندییەکانمان دەپچڕێنین
دواتر حکومەتی عێراق بۆ سوید: سووتاندنی قورئان دووبارە بێتەوە پەیوەندییەکانمان دەپچڕێنین
ەیوەندیدار