حکومەتی عێراق بۆ سوید: سووتاندنی قورئان دووبارە بێتەوە پەیوەندییەکانمان دەپچڕێنین



حکومەتی عێراق هەڕەشەی پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لە سوید دەکات، ئەگەرهاتوو ڕووداوی سووتاندنی قورئان دووبارە بێتەوە، هاوکات ئەو کەسانەش ڕووبەڕووی یاسا دەکاتەوە کە هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد سەبارەی بەو هێرشەی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کرایە سەر باڵیۆزخانەی سوید و سووتێندرا.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، سووتاندنی باڵیۆزخانەی سوید ئیدانە کرا و بڕیاری لێپێچینەوەی ئەو کەسانە درا کە کەمتەرخەمبوون لە پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانەکە.

هاوکات ئەو کەسانەش دەدرێنە دادگا کە بە تۆمەتی سووتاندنی باڵیۆزخانەکە دەستگیرکراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دوێنێ حکومەتی عێراق لە ڕێی کەناڵە سیپلۆماسییەکانەوە سویدی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان دەپچڕێنن، ئەگەر هاتوو ڕووداوی سووتاندنی قورئان لەسەر خاکی ئەو وڵاتە دووبارەبێتەوە.

بانکی ناوەندی ڕاگەیەندراوێکی لەسەر 14 بانکە سزادراوەکەی عێراق بڵاوکردەوە
پێشت بانکی ناوەندی ڕاگەیەندراوێکی لەسەر 14 بانکە سزادراوەکەی عێراق بڵاوکردەوە
حکومەتی سوید وەڵامی عێراقی دایەوە
دواتر حکومەتی سوید وەڵامی عێراقی دایەوە
ەیوەندیدار