ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی لەبەرژەوەندی کورد دەرکرد



وەزیری دادی عێراق رایگەیاند،ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسەیەکی پەسەند کردووە و داگیرکردنی زەوی جوتیارە کورد و تورکمانەکانی پارێزگای کەرکوکی هەڵدەوەشێتەوە.

 

خالد شوانی وەزیری دادی عێراق، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی فەرماندەیی شۆڕشی تایبەت بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی پەسەند کرد.

 

ئاماژەی بەوەش کرد، لە رێگەی ئەو پڕۆژەیاسایەوە نۆ بڕیار هەڵدەوەشێتەوە کە لە ساڵی ١٩٧٦ەوە زەوییە کشتوکاڵییەکانی جوتیارانی کورد و تورکمانی پارێزگای کەرکوکی پێ داگیر کراوە.

باسی لەوەش کرد، ئەو پڕۆژەیە لەلایەن هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتەوە پێشنیاز کراوە و ماوەیەکە گفتووگۆی لەسەر دەکرێت و چەندین جار لە خشتەی کاری ئەنجوومەنی وەزیران بووە و لابراوە، بەڵام دووبارە خرایەوە خشتەکە.

لە ساڵی ١٩٧٦ ئەنجوومەنی فەرماندەیی شۆڕش لە رێگەی چەند بڕیارێکەوە زەوی و زاری جوتیارە کورد و تورکمانەکانی پارێزگای کەرکوکی داگیر کرد.

دوای تێپەڕیی 47 ساڵ ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێستای عێراق، پڕۆژەیاسایەکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانە پەسەندکرد و ئاڕاستەی پەرلەمان دەکرێت بە مەبەستی تێپەڕاندنی.

 

نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بۆ ماوەیەک ڕاگیرا
پێشت نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بۆ ماوەیەک ڕاگیرا
بەهای لیرەی تورکی زیاتر دابەزی
دواتر بەهای لیرەی تورکی زیاتر دابەزی
ەیوەندیدار