بەهای لیرەی تورکی زیاتر دابەزی



دابەزینی بەهای دراوی نیشتمانیی تورکیا بەرامبەر دۆلار و دراوەکانی دیکە بەردەوامە، ئەمڕۆ دۆلارێک بە 27.23 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تەممووزی 2023، بەر لە کرانەوەی بۆرسە و بازاڕە داراییەکانی تورکیا، دۆلارێکی ئەمریکی بە 26.35 لیرە مامەڵەی پێوە کرا،  بەڵام دوای ماوەیەک لەکرانەوەی بازاڕەکان لیرە زیاتر دابەزی و نرخی یەک دۆلار بووە 27.23 لیرە. هاوکات یەک یۆرۆ بە 30.36 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 20ی تەممووز بانکی ناوەندیی تورکیا، بڕیار لەسەر سوودی بانکی بدات و پێشبینییەکان بەو ئاراستەیەن سوودی بانکی بەرز بکاتەوە.

 

بەگوێرەی راپرسیی ئاژانسێكی بەریتانی، چاوەڕوان دەکرێت بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی سووی بانکی بۆ 20% بەرز بکاتەوە.

بەر لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا لە 14ی ئایاردا یەک دۆلار بە 19.60 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام دوای هەڵبژاردنەکان و بردنەوەی ئەردۆغان یاک دۆلار گەشتە ٢٦ لیرە .

بۆ کەمکردنەوەی هەڵئاوسان بانکی ناوەندی تورکیا رۆژی 22ی حوزەیرانی 2023، رێژەی سوودی بانکیی بە 650 خاڵی بنەڕەتی یان بە رێژەی 6.50% زیادکرد و گەیاندیە 15%، ئەوەش کەمتر بوو لە ئاستی پێشبینییەکان. لە ماوەی یەک مانگدا و لەدوای هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەوە لیرەی تورکی نزیکەی 30%ی بەهای لەدەستداوە.

 

 

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی لەبەرژەوەندی کورد دەرکرد
پێشت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی لەبەرژەوەندی کورد دەرکرد
وڵاتە گەورەكانی جیهان دەستبەرداری دۆلار دەبن
دواتر وڵاتە گەورەكانی جیهان دەستبەرداری دۆلار دەبن
ەیوەندیدار