نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بۆ ماوەیەک ڕاگیرا



بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر دەرھێنانی مۆڵەتی شۆفێری ڕادەگیرێت، بەھۆی نوێکردنەوەی سیستمی مۆڵەتی شۆفێرییەوە.

رۆژی سێشەممە ١٨/٧/٢٠٢٣ فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەولێر ڕایگەیاند، کارکردن لە بەشی دەرھێنانی مۆڵەتی شۆفێری بەردەوامە و ھیچ گرفتێک نییە، بەڵام بڕیار وابوو پشووبێت، دواتر لە درەنگانی شەودا پشووەکە بۆ چوارشەممە گۆڕدرا.

بە وتەی فازڵ حاجی، “ئەو کۆمپانیایەی کاردەکات بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری، بە دەرفەتی زانیبوو، کە دەبێتە پشوو، بەرنامەکەی خستبووە سەر ئەپدەیت و ئەو بەرنامەیەش ناتوانیت ڕایبگریت تاوەکو دوای ٢٤ کاتژمێر، بۆیە لە ھەرێمی کوردستان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفیری بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ڕاگیراوە”.

دەشڵێت: “سبەی سیستمی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری دەکەوێتەوە کار”.

 

 

داڕشتنەوەی:ساریا کامیل

دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراک کرا
پێشت دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراک کرا
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی لەبەرژەوەندی کورد دەرکرد
دواتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی لەبەرژەوەندی کورد دەرکرد
ەیوەندیدار