وڵاتە گەورەكانی جیهان دەستبەرداری دۆلار دەبن


وڵاتە گەورەكانی جیهان لە هەوڵی بەهێزكردنی دراوی نیشتمانی وڵاتەكانیانن و بۆ ئەوەش هەنگاو بەرەو دەستبەرداربوون لە دۆلار دەنێنن.

هیندستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمەڵێک هەنگاوی گرنگی ناوە لە هەوڵێکدا بۆ پەكخستنی باڵادەستی دۆلار و بەهێزکردنی پێگەی دراوی ناوخۆیی خۆی لەسەر ئاستی جیهانی. ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ئیمارات واژۆکرد، کە ڕێگەی پێدەدات مامەڵە بازرگانییەکان بە ڕوپیە لەبری دۆلاری ئەمریکی ئەنجام بدەن.

بەرپرسێکی حکومەتی هیندستان بە میدیای وڵاتەكەی وتووە، “هیندستان و ئەندەنوسیا پلانیان هەیە مامەڵەی دوولایەنە بە دراوی ناوخۆیی یەکلایی بکەنەوە و سیستەمی پارەدانی خێرایان بەیەکەوە ببەستنەوە”.

سەرچاوە پیشەسازی و حکومییەکان ڕایانگەیاندووە، کە ڕەنگە هیندستان و ئیمارات دەستپێکردنی میکانیزمی پارەدان بە ڕوپیە بۆ درهەم بۆ یەکلایی کردنەوەی بازرگانی دوولایەنە ڕابگەیەنن لە میانی سەردانەکەی نارێندرا مودی، سەرۆک وەزیران بۆ ئەبوزەبی، کە لە ڕۆژی شەممەوە دەستپێدەکات.

ئەم هەنگاوە، هەوڵەکانی هیندستان بەهێزتر دەکات بۆ کەمکردنەوەی تێچووی مامەڵەکردن لەڕێگەی کەمکردنەوەی حەواڵەکردن بە دۆلار.

هەروەها هەردوو وڵات ڕێککەوتن – لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی هیندستان بۆ ئیمارات – لەسەر دانانی میکانیزمێکی پارەدانی خێرا بۆ ئاسانکاری گواستنەوەی پارە لە سنوورەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ئێستادا ڕوسیا زۆربەی مامەڵەكانی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و بەتایبەتیش وەرگرتنی پارەی غاز كردووە بە ڕۆبڵ و هاوكات عێراق لە هەوڵدایە بۆ بەهێزكردنی پێگەی دینار و لە ناوخۆدا هەموو مامەڵەیەك بە دۆلار قەدەغە دەكات، ئەوەش دوای ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی بۆ سنوورداركردنی مامەڵەی دۆلار.

بەهای لیرەی تورکی زیاتر دابەزی
پێشت بەهای لیرەی تورکی زیاتر دابەزی
ئەو شەربەتانەی نابێت ڕۆژانە بخورێنەوە
دواتر ئەو شەربەتانەی نابێت ڕۆژانە بخورێنەوە
پەیوەندیدار