ڕوسیا و چین مانۆڕێکی سەربازی هاوبەش ئەنجامدەدەن



وەارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند کەشتییەکی جەنگی سەربە سوپای ڕوسیا بەمەبەستی بەشداری کردن لە مانۆڕێکی سەربازی هاوبەشی ئەو وڵاتە لەگەڵ وڵاتی چیندا بەندەری فلادیفوستوکی لە زەریای هێمن بەرەو چین جێهێشتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ڕوسیادا هاتووە، چەندین کەشتی جەنگی ڕوسیا ئاوەکانی زەریای هێمنیان بەرەو بەحری یابان بەجێهێشتووە، ئەوەش لەپێناو بەشداریکردنیان لە مانۆڕێکی سەربازی هاوبەشی چین و روسیادا.

ئاماژەبەوەکراوە، دوو کەشتی گەورەی ڕوسی بە بەدژە ژێردەریایی ناسراون بەشداری لە مانۆڕەسەربازییەکەدا دەکەن. هاوکات، لەماوەی ڕابردوودا چوار کەشتی جەنگی ڕوسیا و کەشتییەکی سەربازی بەمەبەستی پاڵپشتی سوپای چین ڕەوانەی ناوچەکانی مانۆڕە سەربازییەکە کراون.

مەسرور بارزانی، پلەی سەرۆکایەتی شارەوانی کفری بەرزکردەوە
پێشت مەسرور بارزانی، پلەی سەرۆکایەتی شارەوانی کفری بەرزکردەوە
ناوچە گەشتیارییەکان لەوەرگرتنی پارە ئاگادارکرانەوە
دواتر ناوچە گەشتیارییەکان لەوەرگرتنی پارە ئاگادارکرانەوە
ەیوەندیدار