ناوچە گەشتیارییەکان لەوەرگرتنی پارە ئاگادارکرانەوە



دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە هەر سەیرانگە و هاوینەهەوارێک لە بەرامبەر هاتنە ژوورەوە پارە لە گەشتیاران وەربگیرێت ئەو شوێن و کۆمپانیایە سزا دەدرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، “هیچ بڕە پارەیەک لە گەشتیاران وەرناگیرێت لە بەرامبەر هاتنە ژوورەوەیان بۆ سەیرانگە و هاوینەهەوار و شوێنە گەشتیارییەکان، هاوکات سەرجەم کۆمپانیا گەشتیارییەکان ئاگادار دەکاتەوە، کە بە هیچ شێوەیەک نابێت پارە وەربگیرێت لەبەرامبەر چونەژوورەوەی گەشتیاران بۆ سەیرانگا و هاوینەهەوار و شوێنە گەشتیارییەکان”.

دەستەی گەشتوگوزار، جەختی لەوەشکردووەتەوە “بە پێچەوانەوە، لایەنی سەرپێچیکار ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە”.

ڕوسیا و چین مانۆڕێکی سەربازی هاوبەش ئەنجامدەدەن
پێشت ڕوسیا و چین مانۆڕێکی سەربازی هاوبەش ئەنجامدەدەن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئازەربایجان کۆدەبێتەوە
دواتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئازەربایجان کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار