ئاسایش دەستگیركردنی “فەوجە خۆبەخشەكەی گەرمیان”ی ڕاگەیاند



 

هێزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەندامانی گرووپێكی چەكداری نایاسایی دەستگیركرد، كە ناویان لەخۆیان نابوو (فەوجە خۆبەخشەكەی گەرمیان).

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئەنجامی هەوڵەبەردەوامەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە پێناو زیاتر چەسپاندنی یاسا و ڕێگریكردن لە هەموو كارێكی نایاسایی و تێكدەرانە و دابینیكردنی ئاسایش و ئارامی، هێزەكانی دەزگای ئاسایش، ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٧/١٧ بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە، توانیان دوای ڕووبەڕوبونەوە ئەندامانی گروپە چەكدارە نایاساییەكە دەستگیر بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو گرووپە ببونە هۆی پشێوی و نائارامی لە ناوچەكە و هەستاون بە خۆنمایشكردن و وەرگرتنی سەرانە و هەڕەشەكردن و تەقەكردن و تۆقاندنی هاوڵاتیان.

ئاشكراشی كردووە، لە كاتی دەستگیركردنی چەكدارەكان، ڕووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش بونەوە، لە ئەنجامدا دوو كارمەندی ئاسایش برینداربوون، كە هیوای زوو چاكبونەوەیان بۆ دەخوازین، لە كاتی ڕوبەڕووبونەوەكەدا دووان لە چەكدارەكان برینداربوون و یەك چەكدار گیانی لەدەستدا.

جەختیشی كردۆتەوە، ئێستادا بە فەرمانی دادوەر بە ماددەی ١٥٦ لەیاسای سزادانی عێراقی ئەندامانی گروپە چەكدارەكە دەستگیركراون و ڕووبەڕووی یاسا كرانەوە.

دۆشاوی توو، بەرهەمێكی خۆماڵی پڕ لە سوود
پێشت دۆشاوی توو، بەرهەمێكی خۆماڵی پڕ لە سوود
پێشمەرگەیەك و هاووڵاتیەك بەرەوڕووی مەفرەزەیەكی پۆلیس دەوەستنەوە
دواتر پێشمەرگەیەك و هاووڵاتیەك بەرەوڕووی مەفرەزەیەكی پۆلیس دەوەستنەوە
ەیوەندیدار