دۆشاوی توو، بەرهەمێكی خۆماڵی پڕ لە سوود


توو لە هەر سێ‌ حاڵەتەكەیدا (توو بە تازەیی، تووی وشك، دۆشاوی توو) چەندین سوودی تەندروستی هەیە بۆمان، كە لە خوارەوە بە چەند خاڵێك ڕوونی دەكەینەوە، بەتایبەتیش دۆشاوی توو، كە لە ئێستادا خەڵكی گوندەكان وەك بەشێك لە بەرهەمی خۆماڵی بە بازاڕ كردنی بۆ دەكەن و دەیخەنە بازاڕەكانەوە بۆ فرۆشتن:

سوودەكانی دۆشاوی توو:

۱ـ نەھێشتن و ڕزگاربوون لەو کیسەی، کە لەسەر منداڵدانی ئافرەتان دروست دەبێت.
۲ـ نەھێشتنی ئازاری کۆڵۆن.
۳ـ ئازاری سوڕی مانگانە کەمدەکاتەوە، ھەروەھا بۆ ئیلتیھاباتی ڕەحم زۆر بەسوودە.
٤ـ رێگری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
٥ـ ھاوکاری دەکات لە نەھێشتنی نیشانەکانی پیری بەوەی رێگە دەگرێت لە سەرھەڵدانی مووی سپی لەقژدا.
٦- توو دەوڵەمەندە بە ماددە ریشاڵیەکان، بۆیە ھاوکاری باشکردنی کۆئەندامی ھەرسکردن دەكات.
۷ـ بۆ کەم خوێنی و لاوازی جگەر و کۆکە و سورێژە بەسوودە.
۸ـ گەرمی لەش دادەبەزێنێ و تینویەتی دەشکێنێ.
۹ـ بەکاردێ بۆن ەخۆشیەکانی گەروو و پووک و لەوزەتێن و کۆکە.
۱٠ـ خوێن بەھێز دەکات لە حالەتی کەمخوێنی.
۱۱ـ جگەر و فەرمانەکانی چالاک دەکات.
۱۲ـ گورچیلە چالاک دەکات.
۱۳ـ سکچوون ناھێڵێت و ڕێ لەبرینی ڕیخۆڵە دەگرێت.
۱٤ـ بۆ گەشبوونەوەی پێست بەسوودە و ڕێگری لە شەقبونی پێست دەکات.
۱٥ـ کەمکردنەوەی چرچیی و لۆچی پێست.

شێوازی بەکارهێنانی دۆشاوی توو:
بەیانیان و ئێواران پێش نان خواردن یەک کەوچکی گەورە لەگەڵ یەک کوپ ئاوی شلەتێن تێکەڵ دەکرێت و وەک شەربەت دەخورێتەوە, یان دەتوانیت کەوچکێك بە تەنها بخۆین.

 

خوێندنی باڵای هەرێم چەند بڕیارێکی لەبارەی ئەنجامی وەرگرتن دەرکرد
پێشت خوێندنی باڵای هەرێم چەند بڕیارێکی لەبارەی ئەنجامی وەرگرتن دەرکرد
ئاسایش دەستگیركردنی “فەوجە خۆبەخشەكەی گەرمیان”ی ڕاگەیاند
دواتر ئاسایش دەستگیركردنی “فەوجە خۆبەخشەكەی گەرمیان”ی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار