نێچیرڤان بارزانی دەچێتە ئازەربایجان



نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌چێته‌ ئازه‌ربایجان و لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی سێ شه‌ممه 18-07-2023 له باکۆ له‌گه‌ڵ ئیلهام عه‌لیێڤ، سه‌رۆکی ئازه‌ربایجان کۆده‌بێته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی ئازه‌ربایجان په‌یوه‌ندییه‌کانی ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و بره‌ودان به‌ هاریکاریی هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جیاکاندا تاوتوێ ده‌که‌ن.

زیاتر لە 164 هەزار نەخۆش لە نەخۆشخانەی شار چارەسەریان بۆ كراوە
پێشت زیاتر لە 164 هەزار نەخۆش لە نەخۆشخانەی شار چارەسەریان بۆ كراوە
ناوەڕۆكی كۆبووونەوەی شاندی هەرێم و عێراق ئاشكراكرا
دواتر ناوەڕۆكی كۆبووونەوەی شاندی هەرێم و عێراق ئاشكراكرا
ەیوەندیدار