زیاتر لە 164 هەزار نەخۆش لە نەخۆشخانەی شار چارەسەریان بۆ كراوە



تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە شەش مانگی ڕابردوو (164,204) هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و چارەسەری پێویستان بۆکراوە.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1/1 بۆ 2023/6/30) لە نەخۆشخانەی شار (164٫204) نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 124,792 نەخۆشیان سەردانی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەیان كردووە و 6,623 كەس سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردووە و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ڕونیشی كردەوە، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 35.293 نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیە 11,686 نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و 6,468 لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و 5,967 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و 5,525 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 1,785 نەخۆش لەبەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.

ئاشكراشی كرد، هەر لەو ماوەیەدا 8.091 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە، كە 854 یان نەشتەرگەری قەستەرە و 441 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 511 نەشتەرگەری بۆ منداڵان ئەنجام دراوە.

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی وتیشی، “لە نەخۆشخانەی شار 610٫639 شیكاری تاقیگەیی و 22,389 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 60,415 تیشك و 22,410 سۆنەر و ئیكۆ و 12,084 چارەسەری سروشتی كراوە”.

 

نرخی ئاڵتون دادەبەزێت
پێشت نرخی ئاڵتون دادەبەزێت
نێچیرڤان بارزانی دەچێتە ئازەربایجان
دواتر نێچیرڤان بارزانی دەچێتە ئازەربایجان
ەیوەندیدار