ئومێد سەباح:دەبێت لە 3 ڕۆژی داهاتوودا پارەی مووچە بگات



سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند دەبێت لەسێ ڕۆژی داهاتوودا بەغدا مووچەی مانگی ٦ بنێرێت.

ئومێد سەباح لەلێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، هەوڵەکانمان بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش بەردەوامە و سبەی دەچینە بەغدا ، پێویستە حکومەتی ناوەند لەماوەی سێ ڕۆدا پارەی مووچەی مانگی شەش بنێرێت بۆئەوەی حکومەتی هەرێم دەست بەدابەشکردنی مووچە بکات.

ئەمێد سەباح ئەوەشی ڕوونکردەوە ، ئێمە دەسەڵاتی بڕیاردان و جێبەجێکردنمان هەیە، بەفایلێکی گەورەوە دەچینە بەغدا ، پێویستە بەبەردەوام تیمەکان لێرە و لە بەغدا کاربکەن ، تەجروبەمان زۆرە و ناکرێ دەقی بڕگەکان بۆ ڕۆتینی وەزارەتەکان جێبهێڵرێت، دەبێ تیمەکان دەسەڵاتیان هەبێت .

ئومێد سەباح ئەوەشی ئاشکراکرد ، لەمەودوا تانها داوای مووچە ناکەین لەبەغدا، بەڵکو کۆی شایستەی داراییەکانی هەرێم داوادەکەین ،ئێمە پابەندی ڕێککەوتنەکانین و سەرجەم بڕگەکانی جێبەجێ دەکەین ،تەنها ئەوانە نەبن کە نادەستورین و تانەشمان لێداوە.

 

سەركردەیەكی نزیك لە عامری كاتی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات
پێشت سەركردەیەكی نزیك لە عامری كاتی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات
“تورکیا هەوڵدەدات خۆی لە غەرامەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بدزێتەوە”
دواتر “تورکیا هەوڵدەدات خۆی لە غەرامەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بدزێتەوە”
ەیوەندیدار