سەركردەیەكی نزیك لە عامری كاتی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات



ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ڕایدەگەیەنێت، پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز لەلایەن پەرلەمانەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بۆ تورکیا و دەشڵێت: “دادگای نێودەوڵەتی پاریس سزای هەموو ئەو لایەنانە دەدات، کە مامەڵە لەگەڵ کوردستان دەکەن بە مەلەفی قاچاخی نەوت”.

عائد هیلالی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح بۆ ئاژانسی (المعلومە) ڕایگەیاندووە، ئەگەر حکومەتی کوردستان بەردەوام بێت لە بەقاچاخ ناردنی ڕێژەیەکی نەوت، ئەوا ناتوانێت هیچ شتێک لە هەژمارەکان پێکبهێنێت ئەوەش لەئەنجامی ئەو سزایانەی کە دەکەوێتە سەر ئەو کەسانەی کە مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەوڵێکی جددی هەیە” لەلایەن ئەو لیژنانەی کە حکومەت پێکیان هێناوە بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت.

وتیشی، “تورکیا کەوتە بەر غەرامەکردن بەهۆی ڕێزنەگرتن لە میساق و یاسا نێودەوڵەتییەکان لە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان”، جەختیشی كردەوە، لایەنە کوردییەکان دژایەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت ناکەن لە دوای ساڵی بڕیاری دادگای پاریس بۆ دوورکەوتنەوە لە زۆرێک لەو بارگرانییانەی دەکەوێتە سەریان.

سەبارەت بە پەیوەندی هەناردەکردنی نەوت لەگەڵ پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز، هیلالی ڕوونیدەکاتەوە: “پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز لەلایەن پەرلەمانەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا بە چارەسەرکردنی هەموو کێشە ناوخۆییە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ کوردستان”.

وەستاندنی هەناردەکردنی نەوت بۆ تورکیا بووە هۆی ئەوەی عێراق بڕی 400 هەزار بەرمیل لە پارەی هەناردەکردن لەدەست بدات، ئەوەش لەئەنجامی پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕاگرتنی هەناردەی نەوتەكەی بۆ تورکیا بۆ ماوەی چەند ساڵێک.

 

دواهەمین کەشتی لەئۆدیساوە بەرەو هۆڵەندا بەڕێکەوت
پێشت دواهەمین کەشتی لەئۆدیساوە بەرەو هۆڵەندا بەڕێکەوت
ئومێد سەباح:دەبێت لە 3 ڕۆژی داهاتوودا پارەی مووچە بگات
دواتر ئومێد سەباح:دەبێت لە 3 ڕۆژی داهاتوودا پارەی مووچە بگات
ەیوەندیدار