کوردستان لەبەردەم مەترسییەکی زۆر گەورەدایە، بۆ پێشی پێناگرن؟



بەگوێرەی داتا فەرمییەکانی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو نزیکەی (٢٥) هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان، لە هەر سێ سەنتەرەکەی شێرپەنجە، تۆمارکراون بە شێوازی جۆراوجۆر، بە جۆرێک لە ساڵی (٢٠٢٠) زیاتر لە (٦) هەزار و لە ساڵی (٢٠٢١) نزیکەی (٨) هەزار کەس و لە ساڵی (٢٠٢٢) زیاتر لە (٩) هەزار کەس و نیوەی یەکەمی ساڵی (٢٠٢٣) تەنها لە سلێمانی (١٥٠٠) تووشبوو تۆمار کراون.

ئەمە چەند مەترسییەکی زۆر گەورەی هەیە:

یەکەم: ئەو ئامارە ساڵ بۆ ساڵ ڕوو لە هەڵکشانە!

دووەم: هۆکارەکان بەشێکی ژینگەیین و بە شێکی دەستکردن، و حکومەت لێیان بێدەنگە، وەکو بەنزینی تێکەڵکراو، دووکەڵی مۆلیدە تایبەتەکان، دەرمانی بەسەرچوو و خواردنی کوالێتی خراپ و ماوە بەسەرچو و دەیان هۆکاری دیکە، بەڵام هیچ ڕێکارێک نەگیراوەتە بەر بۆ کەمکردنەوەی حەجمی ئەم کارەساتە!

سێیەم: تێچووی چارەسەری شێرپەنجە بۆ هەر سێ سەنتەرەکە بە شێوەی مامناوەند نزیکەی (١٠٠) ملیار دینارە لە ساڵێک کە نزیکەی (٧٠) ملیۆن دلار دەکات، بەڵام حکومەت ئامادە نیە ئەم پارەیە تەرخان بکات. ئەم پارەیە تەنها پارەی گەندەڵی چەند کۆمپانیایەکی حزبییە یان ئەو هەموو بەهەدەردانەی کە دەکرێت لەم کابینەیە!

چوارەم: بەگوێرەی زانیارییەکان بەشێک لە کارگە گەورەکان شەوان فلتەرەکانییان دەکوژێننەوە، و ئەوژەهرە بڵاو دەکەنەوە و هیچ کەسێکیش قسە ناکات؛ ئەمەش هۆکارێکی ڕاستەوخۆییە بۆ زیادبوونی ڕێژەی شێرپەنجە!

حکومەتی هەرێم دەتوانێت بە کۆمەڵێک ڕێکاری سەرەتایی بەشێکی گەورەی شێرپەنجە چارەسەر بکات و بەشەکەی دیکەشی بە پارەی باج! بۆ ناکرێت؟

ناکرێت وەزارەتی تەندروستی شایەتی مردنی ئەو خەڵکە بێت، نەدەرمان هەبێت و نە چارەسەری پێویست و هۆکارەکانیش پێشیان پێ نەگیرێت!

کاروان گەزنەیی

سلێمانی، یەكەم توشبوو بە تای خوێنبەربوون چاك بووەوە
پێشت سلێمانی، یەكەم توشبوو بە تای خوێنبەربوون چاك بووەوە
وێنە؛ ئاگرێکی گەورە لە چیای ئەزمڕی سلێمانی کەوتووەتەوە
دواتر وێنە؛ ئاگرێکی گەورە لە چیای ئەزمڕی سلێمانی کەوتووەتەوە
ەیوەندیدار