سلێمانی، یەكەم توشبوو بە تای خوێنبەربوون چاك بووەوە



بەڕێوەبەرێتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاوی کردەوە، هەفتەی ڕابردوو یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندرا و لەدوای مانەوەی لەنەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی چاک بوەوە و هەر ئەمڕۆ ڕەوانەی ماڵەوەکراوەتەوە.

بەرێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەکردووە، یەكەم تووشبووی تای خوێن بەربوون لەپارێزگای سلێمانی، ژنێكی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵكی شارۆچكەی چوارقوڕنە بوو، لەدوای وەرگرتنی چارەسەر و باشبوونی باری تەندروستی، ئەمڕۆ لەلایەن بەرێوبەر و پزیشك و ستافی نەخۆشخانەی شار بەچەپكەگوڵ ماڵئاوایی لێكرا و ڕەوانەی ماڵەوە كرایەوە.

نەخۆشی تای خوێنبەربوون، بەهۆی جۆرێکی ڤایرۆسەوە توشی مرۆڤ دەبێت و نیشانەکانی بریتین لە سەرئێشەی توند و هەوکردن و توشبون بە خوێنبەربونی توند لە تووشبووەکەدا.

لە رووداوێکی هاتووچۆدا دەیان کەس بوونە قوربانی
پێشت لە رووداوێکی هاتووچۆدا دەیان کەس بوونە قوربانی
کوردستان لەبەردەم مەترسییەکی زۆر گەورەدایە، بۆ پێشی پێناگرن؟
دواتر کوردستان لەبەردەم مەترسییەکی زۆر گەورەدایە، بۆ پێشی پێناگرن؟
ەیوەندیدار