منداڵێک لەلایەن باوکییەوە ئەشکەنجەدەدرێت



لە چەمچەماڵ باوکێک منداڵەکەی بەشێوەیەکی دڕندە ئەشکەنجەداوە، دواتر پۆلیس باوکەکەیان دەستگیرکردووە.

سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، لە گەڕەکی (پورەگوڵە)ی چەمچەماڵ، باوکێک منداڵەکەی خۆی بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە داوە، منداڵەکە باری دەروونی شێواوە، شوێنەواری ئەشکەنجەی بەردەوام بە جەستەی منداڵەکەوە دیاربووە.

ئێستا باوکی منداڵەکە لە پۆلیس ڕاگیراوە، منداڵەکەش براوەتە لای خوشکەکەی.

هەر بەپێی زانیارییەکانی (خەڵك) ئەو پیاو لە دایکی منداڵەکانی جیابووەتەوە، بەردەوام توندوتیژی بەرامبەر منداڵەکانی بەکارهێناوە.

 

 

پارتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێشت پارتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
قائیمقامیەتی سلێمانی چێشتخانەیەک دادەخات
دواتر قائیمقامیەتی سلێمانی چێشتخانەیەک دادەخات
ەیوەندیدار