قائیمقامیەتی سلێمانی چێشتخانەیەک دادەخات



بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرجە تەندروستییەکان چێشتخانە و کەبابی بادەم داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە لەدرێژەی کارو گەڕانی لیژنەکانی سەر بەقائیمقامیەت ، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنەکە چێشتخانە و کەبابی بادەم لەگەڕەکی راپەڕین دادەخات و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکاتەوە.

یەکێکی دیکە لەسەرپێچییەکانی چێشتخانە و کەبابی بادەم، هەبونی تەوالێتە لە شوێنی ئامادەکردنی خواردنەکانی کە شوێنەکەی نەشیاوەو پێچەوانەی رێنماییە تەندروستییەکانە.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویشیکردەوە لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

وێنەی چێشتخانەکە ببینە

 

منداڵێک لەلایەن باوکییەوە ئەشکەنجەدەدرێت
پێشت منداڵێک لەلایەن باوکییەوە ئەشکەنجەدەدرێت
پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو دەستبکرێت بە کارکردن بە پرۆژەیاسای بودجە
دواتر پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو دەستبکرێت بە کارکردن بە پرۆژەیاسای بودجە
ەیوەندیدار