(خەڵك) ڕێگریی بەردەم كردنەوی بانكە عێراقییەكان لە هەرێم ئاشكرا دەكات



 

چەند بانكێكی سەر بە حكومەتی عێراق قەرز دەدەنە هاووڵاتییانی عێراقی، پەرلەمانتارێكی عێراقیش دەڵێت، هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی لقی ئەو بانكانە لە هەرێمی كوردستان بكرێنەوە و هاووڵاتییان لە وەرگرتنی قەرز سودمەند ببن، بەڵام بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە ڕێگری هەیە.

هەردوو بانكی ڕافیدەین و ڕەشید، لە عێراق قەرزی جۆراوجۆر دەدەنە هاووڵاتییانی عێراقی، بەڵام لە هەرێم ئەوە بوونی نییە و تا ئێستاش ئەو بانكانە لقیان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان نییە.

بەبڕوای پەڕلەمانتارێكی عێراق، هەوڵ هەیە بۆ كردنەوەی لقی ئەو بانكانە لە هەرێمی كوردستان، بەڵام لەبەردەم جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەدا چەند ڕێگرییەك هەن.

دارا سێكانیانی، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئێستا هەوڵدەدرێت بۆ ئەوەی لقی ئەو بانكانە لە هەرێمی كوردستان بكرێنەوە، بەڵام بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەو بوارە جێبەجێكردنی بڕیارەكە پێویستی بە ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەردوولا هەیە.

وتیشی، جێبەجێكردنی بڕیارەكە كەوتووەتە سەر وادەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، نەك تەنها ئەم بڕیارە بەڵكو زۆر بڕیاری دیكەش بەهۆی ناكۆكییەكان و گرژی و لاوازی پەیوەندییەكان و بێمتمانەیی لەنێوان هەردوولادا.

 

سەرۆكی ئیسرائیل گەیشتە بەحرێن
پێشت سەرۆكی ئیسرائیل گەیشتە بەحرێن
ئامێری كشتوكاڵی بە قەرز دەدرێتە جوتیاران
دواتر ئامێری كشتوكاڵی بە قەرز دەدرێتە جوتیاران
پەیوەندیدار