سەرۆكی ئیسرائیل گەیشتە بەحرێن


 

سەرۆكی ئیسرائیل، ئیسحاق هێرزۆگ لە یەكەم ویستگەی گەشتەكەی بۆ كەنداو كە ئیماراتیش دەگرێتەوە، گەیشتە مەنامە پایتەختی بەحرێن.

ئەمە یەكەمجارە، سەرۆكێكی ئیسرائیل سەردانی بەحرێن بكات.

باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە بەحرێن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیی “سەرۆكی ئیسرائیل، ئیسحاق هێرزۆگ گەیشتووەتە بەحرێن”.

باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە بەحرێن دوو وێنەی ئیسحاق هێرزۆگ لەكاتی گەیشتنی بۆ فڕۆكەخانەی مەنامە و پێشوازییكردن لێی بڵاوكردووەتەوە، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.

لە ١٧ی تشرینی دووەمدا، دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاوی كردبووەوە كە لە چواری مانگی كانوونی یەكەمدا، ئیسحاق هێرزۆگ سەردانی مەنامە دەكات و لە میانیدا لەگەڵ شای ئەو وڵاتە، حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە، هەروەها دیداری لەگەڵ رەوەندی جوولەكە لە بەحرێن دەبێت.

دەستەكە ڕاشیگەیاندبوو، سەرۆكی ئیسرائیل، ئیسحاق هێرزۆگ دوای سەردانەكەی بۆ بەحرێن، سەردانی ئیمارات دەكات و لە میانیدا لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە، محەمەد بن زاید ئال نهەیان كۆدەبێتەوە.

لە ٣٠ی كانوونی دووەمدا، ئیسحاق هێرزۆگ سەردانی ئیماراتی كردبوو.

لە مانگی شوباتدا، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، نافتالی بێنێت یەكەم سەردانی فەڕمی بۆ بەحرێن ئەنجام دا.

پێشتریش سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، یائیر لاپید كاتێك وەزیری دەرەوە بوو لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، بێنی گانتز سەردانی بەحرێنیان كردبوو.

لە ٢٠٢٠دا، بەحرێن و ئیمارات بە نێوەندگیریی ئەمریكا، دوو رێككەوتننامەیان بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل واژوو كرد.

هەروەها لە میانی ساڵی ٢٠٢٠دا، هەریەك لە مەغریب و سوودان دوو ڕێككەتننامەیان بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل واژوو كرد، بەوەیش هەر چوار وڵاتە عەرەبییەكە، چوونە پاڵ میسر و ئوردن كە ئەوانیش لە ساڵانی ١٩٧٩ و ١٩٩٤، دوو ڕێككەوتننامەی ئاشتییان لەگەڵ ئیسرائیل واژوو كردووە.

مەزڵوم کۆبانێ بۆ ئەمریکا؛ دڵسۆزترین هاوپەیمانتانین لەبیرمان مەکەن
پێشت مەزڵوم کۆبانێ بۆ ئەمریکا؛ دڵسۆزترین هاوپەیمانتانین لەبیرمان مەکەن
(خەڵك) ڕێگریی بەردەم كردنەوی بانكە عێراقییەكان لە هەرێم ئاشكرا دەكات
دواتر (خەڵك) ڕێگریی بەردەم كردنەوی بانكە عێراقییەكان لە هەرێم ئاشكرا دەكات
پەیوەندیدار