ئامێری كشتوكاڵی بە قەرز دەدرێتە جوتیاران



 

ئەمڕۆ یەكشەممە له ڕێوڕەسمێكی تایبەت، یادداشتێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت، واژوو دەكرێت.

یادداشتەكەی نێوان وەزارەت و كۆمپانیاكە، بۆ دابینكردنی ئامێر و كەلوپەلی كشتوكاڵییە بە شێوەی قەرزی درێژخایەن بۆ جوتیارانی هەرێم، تاوەكو جوتیاران بارگرانییان نەكەوێتە سەر شان لە پڕۆژە كشتوكاڵییەكانیان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە، ئەم هەنگاوە كە لەسەر ئاستی فەرمانگە كشتوكاڵییەكانی هەرێمی كوردستان و لە ماوەی ڕابردوو هەڵێنراوە، یەكێك لە ئامانجی سەرەكی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە لە هێڵە گشتییەكانی كابینەدا باسی لێوە كراوە. وەك چۆن لە خاڵی شەشەمی ئاستی “خزمەتگوزاری” كارنامەكەدا هاتووە: “كار دەكەین بۆ ڕەخساندنی بواری كار بۆ كەرتی تایبەت و فراوانكردنی وەبەرهێنان لە بوارەكانی وەك پیشەسازی و كشتوكاڵ و گەشتوگوزار، تاكو بەم هۆیەوە دەرفەتی كار زیاد بكرێن و یاساكانی كار بە جۆرێك رێك بخرێن كە دەرفەتی كار بۆ گەنجانی هەرێم زیاتر بكرێت”.

ڕاشیگەیاند “هەر لە كارنامەی كابینەی نۆیەم دا و لە ئاستی ئابووری و دارایی، باس لەوە كراوە كە كار دەكرێت بۆ “فراوانكردنی و فرەڕەهەندكردنی ئابووریی هەرێم” كە تەنیا پشت بە نەوت و غاز نەبەسترێت بەڵكو پەرە بە كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری بدرێت و كشتوكاڵ بكرێتە بوارێكی سەرەكیی گرنگیدانی حكومەت و لەم پێناوەشدا حكومەت بەڵێنی داوە “كار دەكەین بۆ پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵی بە ئامراز و ئامێری پێشكەوتوو و فراوانكردنی جۆریی و چەندیی بەرهەم بە پێی بنەما زانستییەكان”.

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لە جێبەجێكردنی كارنامەی كابینەی نۆیەمە به ‌مەبەستی پاڵپشتیكردن و یارمەتیدانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان تا زیاتر پەرە‌ بە كارەكانیان بدەن و نەوەك تەنیا پێویستی نێوخۆیی بەرهەم بهێنن، بەڵكو هەناردەی دەرەوەی وڵاتیشی بكەن.

(خەڵك) ڕێگریی بەردەم كردنەوی بانكە عێراقییەكان لە هەرێم ئاشكرا دەكات
پێشت (خەڵك) ڕێگریی بەردەم كردنەوی بانكە عێراقییەكان لە هەرێم ئاشكرا دەكات
چۆن لەڕۆژئاوای كوردستان شكست بە ئەردۆغان هێنرا؟
دواتر چۆن لەڕۆژئاوای كوردستان شكست بە ئەردۆغان هێنرا؟
ەیوەندیدار