كچە كوردێك كاندیدی سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندایە



دیلان یەشیل گیۆز-زێگەریۆس، كچە كوردی خەڵكی باكووری كوردستان (46 ساڵ) گەورەترین ڕکابەرە بۆ جێنشینی مارک ڕوتێ، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی هۆڵەندا و سەرۆكی پارتی (ڤی ڤی دی). دوای ئەوەی کاندیدەکانی وەک (کلاس دیخۆف و ئیدیت شیپەرز) وازیان لە خۆكاندیدكردن هێنا.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی هۆڵەندا، دیلان یەشیل گیۆز، كچە كوردی خەڵكی باكووری كوردستان و وەزیری دەستلەکارکێشاوەی داد و ئاسایشی هۆڵەندی هیچ کێبڕکێیەکی نییە، جگە لە (ئەندرێ بۆسمان) بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پارتەكەی و بوون بە سەرۆك وەزیرانی وڵات.

دیلان یەشیل گیۆز-زێگەریوس، لەدایکبووی (١٨ی حوزەیرانی ١٩٧٧) سیاسەتمەدارێکی هۆڵەندییە، کە لە ١٠ی ژانویەی ٢٠٢٢ەوە وەک وەزیری داد و ئاسایش لە کابینەی چوارەمی حكومەتدا کاری کردووە. ئەندامی “گەلی پارتی بۆ ئازادی و دیموکراسی (VVD)”، پێشتر لە ساڵی ٢٠١٧ تا ٢٠٢١ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و لە ساڵی ٢٠٢١ تا ٢٠٢٢ وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئابووری و سیاسەتی کەشوهەوا بووە.

دیلان یەشیل گیۆز لە ئەنقەرە لە تورکیا لەدایکبووە و لە منداڵیدا کۆچی کردووە بۆ هۆڵەندا. بنەماڵەکەی خەڵکی باكووری كوردستانن و لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری (تونجەلی)ن.

دوای ئەوەی یەشیل گیۆز لە نێوان ساڵانی ١٩٩١ بۆ ١٩٩٧ لە کۆلێژی ڤالی لە ئەمێرسفۆرت لە قۆناغی ناوەندی خوێندوویەتی، دواتر لە زانکۆی (ڤی یو)ی ئەمستردام زانستە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی خوێندووە و لە ساڵی ٢٠٠٣ بڕوانامەی ماستەری لە ڕۆشنبیری و ڕێکخستن و بەڕێوەبردن بەدەستهێناوە.

دوای كشانەوەی مارك روتە سەرۆك وەزیرانی ھۆڵەندا و پەسەندكردنی دەستلەكاركێشانەوەكە لە لایەن پەرلەمانەوە بە ئەگەرێكی زۆر دیلان یەشیل گیۆز کە وەزیری داد و ئاسایشی ھۆڵندایە، یەکێک دەبێت لە کاندیدە بەهێزەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران.

سوید و تورکیا لەژێر چەتری ناتۆدا ڕێککەوتن
پێشت سوید و تورکیا لەژێر چەتری ناتۆدا ڕێککەوتن
پەتای سکچوون و ڕشانەوە بڵاوبووەتەوە
دواتر پەتای سکچوون و ڕشانەوە بڵاوبووەتەوە
ەیوەندیدار