پەتای سکچوون و ڕشانەوە بڵاوبووەتەوە


نیوەی ئەو منداڵانەی سەردانی نەخۆشخانەی منداڵان دەکەن تووشبووی سکچوون و ڕشانەوەن، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان هۆشداری دەداتە دایکوباوکان.

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بووەتە هۆکاری بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە لەنێو منداڵان، ئێستا ڕۆژانە ژمارەیەکی بەرچاوی منداڵان بەهۆی ئەو پەتایە دەهێنرێنە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان.

ڕۆژانە  نزیکەی ٧٠٠ منداڵ سەردانی بەشی ڕاوێژکاری نەخۆشخانەی منداڵان دەکەن، نزیکەی ٤٠٠ بۆ٤٥٠ تووشبووی پەتای سکچوون و ڕشانەوەن.

د.پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ڕایگەیاند، ساڵانە لەگەڵ وەرزی هاویندا ئامارەکانی تووشبوونی بە پەتا لەنێو منداڵاندا بەرزدەبێتەوە، لە کۆی ١٢٠ بۆ ١٣٠ منداڵ کە داغڵی نەخۆشخانەکە دەکرێن، نزیکەی ٧٥ی بەهۆی سکچوون و ڕشانەوەوەیە.

د.پشدەر ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، ئەگەر منداڵێک سەرەتای پەتاکەی بێت و نیشانە سەرەتاییەکانی دەرکەوتبێت دەتوانرێت بە ئاسانی لە ماڵەوە چارەسەری بۆ بکرێت، بەڵام ئەگەر حاڵەتەکەی قورسبوو پێویستە بە زووترین کات بگەیەندرێتە نەخۆشخانە.

هۆشیاری بە دایک و باوکان دەدات، زیاتر ئاگاداری منداڵەکانیان بن، خواردنی تەندروستان پێبدەن، لەکاتی دەرکەوتنی هەر نیشانەیەک بەزووترین کات منداڵانەکانیان بگەیەننە نەخۆشخانەکە.

كچە كوردێك كاندیدی سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندایە
پێشت كچە كوردێك كاندیدی سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندایە
ژمارەی دانیشتوانی عێراق ڕوو لەزیادبوونە
دواتر ژمارەی دانیشتوانی عێراق ڕوو لەزیادبوونە
پەیوەندیدار