سوید و تورکیا لەژێر چەتری ناتۆدا ڕێککەوتن



سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ دەڵێت سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕازی بووە داواکەی سوید بۆ ئەندامێتی لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا ڕەوانەی پەرلەمانی تورکیا بکات.

ستۆڵتنبێرگ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی ” دڵخۆشم ڕایدەگەیەنم کە سەرۆک ئەردۆغان ڕازی بووە بە زووترین کات پڕۆتۆکۆڵی پەیوەندیکردنی سوید بە هاوپەیمانێتی ناتۆوە ڕەوانەی ئەنجومەنی مەزنی نیشتیمانی بکات و لە نزیکەوە کار لەگەڵ ئەنجومەنەکەدا بکات بۆ دڵنیابوونەوە لە پەسەندکردنی داواکەی سوید.”

ستۆڵتنبێرگ ڕەتی کردەوە بە دیاریکراوی ئاماژە بەوە بدات کەی داواکەی سوید لەلایەن پەرلەمانی تورکیا ‘ ئەنجومەنی مەزنی نیشتیمانییەوە ‘ پەسەند دەکرێت. پەرلەمانەکە کاتەکە دیاری دەکات.

ساڵی ڕابردوو سوید و فینلەندا دەستبەردای سیاسەتی بێلایەنی سەربازیی خۆیان بوون و بە فەرمی داوای ئەندامێتییان کرد لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا، ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ داگیرکارییەکەی ڕووسیا دژ بە ئۆکراینا.

هەر وڵاتێک داوای ئەندامێتی بکات لە ناتۆدا دەبێت داواکەی لەلایەن سەرجەم ئەندامانی هاوپەیمانێتییەکەوە پەسەند بکرێت، لە مانگی چواردا داواکەی فینلەندا لەلایەن سەرجەم وڵاتانی هاوپەیمانێتییەکەوە پەسەند کرا، بەڵام تورکیا و هەنگاریا داواکەی سویدییان ڕاگرتبووە و بەم ڕێککەوتنەی ئەمڕۆ ڕەنگە پەسەند بکرێت.

سوید و هاوپەیمانەکانی وەکو ئەمەریکا و ئەوانی دیکە، ماندونەناسانە کارییان کردووە تاوەکو پێش لوتکەکەی ناتۆ لە ڤیلنیوس داواکەی سوید پەسەند بکرێت، داوایان لە تورکیا کردووە دەستبەرداری دژایەتیکردنی ئەندامێتی سوید بێت لە ناتۆدا.


سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

وەزیری خوێندنی باڵا: 45%ی پارەی پارالێڵمان كەم كردۆتەوە
پێشت وەزیری خوێندنی باڵا: 45%ی پارەی پارالێڵمان كەم كردۆتەوە
كچە كوردێك كاندیدی سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندایە
دواتر كچە كوردێك كاندیدی سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندایە
ەیوەندیدار