بانكی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختینەی بۆ بازاڕ زیادكرد



بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ بڕی زیاتر لە 212 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، كە لەو بڕەش زیاتر لە 31 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی نەختینە بووە، كە بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دوو هێندە زیادی كردووە.

بانکی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای دەكات، فرۆشی دراوی بیانی بە بەهای 212.54 ملیۆن دۆلار لە زیادکردنەکەی ئەمڕۆ جێبەجێ کراوە، بە بەراورد بە فرۆشی دوێنێ دوو شەممە؛ کە بڕی ٢٢٦.٣٨ ملیۆن دۆلار بووە، لە کاتێکدا لە زیادکردنی ئاشکرای یەک شەممەی ڕابردوودا ٢٢٣.٧٢ ملیۆن دۆلار بووە.

بەگوێرەی داتاکانی بانکی ناوەندی، کۆی گشتی بڕی گواستنەوەکانی دەرەوەی وڵات (حەواڵە، قەرز) لە زیادکردنی ئاشکرای ئەمڕۆدا ١٨٠.٦٨ ملیۆن دۆلار بووە، لەکاتێکدا دوێنێ ٢١٤.٨٨ ملیۆن دۆلار بووە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، کۆی گشتی بڕی فرۆشتنی نەختینەیی لە زیادکردنی ئاشکرای ئەمڕۆدا سێ شەممە بۆ 31.86 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا لە زیادکردنی ئاشکرای ڕۆژی دوو شەممەدا 11.5 ملیۆن دۆلار بووە.

نرخی فرۆشتنی بڕە پارەی کرێدیت و پاكتاوی نێودەوڵەتی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ هەر دۆلارێک گەیشتە ١٣٠٥ دینار، هەروەها بۆ هەر دۆلارێک بۆ نرخی فرۆشتنی حەواڵەی دەرەوەی وڵات بە ١٣١٠ دینار، هەروەها نرخی فرۆشتنی کاش (نەختینە) بۆ هەر دۆلارێک گەیشتە ١٣١٠ دینار.

ئێران دوایین هۆشداری دەداتە عێراق
پێشت ئێران دوایین هۆشداری دەداتە عێراق
٥ پیشە کە مەترسی تووشبوون بە یەک جۆر شێرپەنجە زیاد دەکات
دواتر ٥ پیشە کە مەترسی تووشبوون بە یەک جۆر شێرپەنجە زیاد دەکات
ەیوەندیدار